كۆرۆنا: سروشتی ڤایرۆس، سیاسەتی وڵاتان و ئایندەی پەتاكە

دلاوەر عەلائەدین

MERI, 2 April 2020

لە مەودای كەمتر لە سێ مانگدا، ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ (SARS-CoV-2)، لە میكرۆبێكی نەناسراوەوە بووە مەزنترین ناوی مەترسیدار لەسەر گۆی زەوی و بە ترسناكترین هەڕەشەی ئەو سەد ساڵەی دوایی دەژمێردرێ.

خۆپاراستن و رێگرتن لە تەشەنەكردنی پەتای كۆڤید ١٩ (ناوی نەخۆشیەكەیە) و داڕێژتنی سیاسەتێكی گونجاو بۆ هەرێمی كوردستان پێویستی بە تێگەیشتە لە سروشتی ڤایرۆسەكە و زانستی پزیشكی لەسەر نەخۆشیەكە و دیراسەتكردنی دینامیەتی هەڵسوكەوتی تاكەكەس و كۆمەڵ. پێویستە سەرجەم سیاسەت و ستراتیژەكانی حكومەت و كۆمەڵانی خەڵك لەسەر بەڵگە و بنەمای زانستی دابڕێژرەێ. ئەو كۆمەڵە وتارەی خوارەوە لە چەند هەفتەی رابوردوو بڵاو كرایەوە بە مەبەستی ئاشناكردنی هاوڵاتیان و لایەنانی پەیوەندیدار بە پرۆسەی نەخۆشبوون و دوایین پێشكەوتنە زانستیەكانی جیهان.

ڤایرۆسی كۆرۆنا: خۆپاراستن و پلاندانان

كۆنتڕۆڵكردنی پەتای كۆرۆنا كارێكی ئاسان نیە و لە ئایندەدا ڤایرۆسەكە لە كۆمەڵگا نیشتەجێ دەبێ. بەڵام تێگەیشتن بەشێكە لە خۆپاراستن. لەو وتارەدا: خۆپاراستن و پاراستنی كۆمەڵگە، ئەركی حكومەت؟، مەترسی بۆ منداڵ و پیر و رێژەی مردن. بۆ دریژه‌ی راپۆرت کلیک لێره‌ بکه‌. (٣ ئاداری ٢٠٢٠)

دوای تووشبوونی كۆرۆنا

دوای تووشبوونی كۆرۆنا چارەنووسی نەخۆش پەیوەستە بە كۆمەڵێك فاكتەرەوە، كە پێویستە لەكاتی خۆپاراستن و چارەسەر رەچاوبكرێن لەو وتارەدا: رێگاكانی گواستنەوە و جورعەی ڤایرۆس، كاروانی ڤایرۆس و هەنگاوەكانی لە لەشدا، نیشانەكانی نەخۆشی و پەیدابوونی بەرگری. بۆ درێژه‌ی راپۆرت کلیک لێره‌ بکه‌. (١٢ ئاداری ٢٠٢٠)

كۆرۆنا: بەردەوامبوونی ژیان و چانسی چاكبوونەوە

كە ڤایرۆسی كۆرۆنا دەچێتە لەشی مرۆڤەوە، لە سەرەتادا بە خێرایی گەشە دەكات و تەشەنە دەكات و نیشانەكانی نەخۆش لە مرۆڤەكە سەرهەڵدەدات. دواتر كە بەرگری لەش دێت بەسەر نەخۆشیەكەدا زاڵ ببێت، ئەوا ژمارەی ڤایرۆسەكان روو لە كەمبوون دەكەن. لە دوای هەڵسانەوە و چاكبوونەوە هەتا چەند رۆژێك لیكاوی دەم و بەرغەم و پیسایی هەناوی نەخۆشەكە ڤایرۆس هەڵدەڕێژێتە دەوروبەر، بەڵام دوای ئەوە، نەخۆشەكە بە تەواوی چاك دەبێتەوە و بەرگری لە دژی ڤایرۆسەكە پەیدا دەكات و دەگەڕێتەوە ژیانی ئاسایی. ئیتر ئەو كەسە چیتر هەڕەشە نییە بۆ كۆمەڵگە و نابێتە سەرچاوەی بڵاوكردنەوەی ڤایرۆس. بۆ دریژه‌ی راپۆرت کلیک لێره‌ بکه‌. (١٧ ئاداری ٢٠٢٠)

كۆرۆنا و كڵۆڕۆكوین

پێش بەكارهێنانی كڵۆرۆكوین و ئەزیثرۆمایسین، پێویستە رەچاوی بەڵگە زانسیتی و زیانە لاوەكیەكان بكرێ. لەو وتارەدا: پێناسەیەكی كڵۆرۆكوین و تاقیكردنەوەی كلینیكی، كەموكوڕی دیراسەتە فەرەنسیەكە، ئامۆژگاری بۆ بەكارهێنەران، دەرمانی دیكەی ئومێدبەخش. بۆ درێژه‌ی راپۆرت کلیک لێره‌ بکه‌. (٢٣ ئاداری ٢٠٢٠)

كۆرۆنا: نیشتەجێی خولاو

ڤایرۆسەكە لە عێراق و ئێران و ئەوروپا شوێنی دیكە بووەتە خاوەنماڵ. لەمەودوا وەك ئینفلەوەنزا دەبێتە هۆی پەتایەكی وەرزیی هەرێم تا ئێستا رێگەی لێگرتووە، ئەوەش بێ باج نەبووە. پرسیاری گەورە: ئەو بارودۆخە تاكەی؟ بۆ درێژه‌ی راپۆرت کلیک لێره‌ بکه‌. (٢ نیسانی ٢٠٢٠)

كۆڕۆنا: قۆناخی نوێ و ستراتیژی حكومەت

قۆناخی یەكەمی رێگرتن لە پەتای كۆڤید 19 وا دەگاتە كۆتاییەكی سروشتی و قۆناخێكی سەختتر بەڕێوەیە. تا ئێستا لە هەرێمدا، هەوڵدراوە نەخۆش و هەڵگرانی ڤایرۆس و ئەوانەی تەماسی راستەوخۆیان پێیانەوە هەبووە دەستنیشان بكرێن و جیا بكرێنەوە. لەمەودوا، ژمارەی تووشبووان خێرا رووی لە زیادبوون دەبێ و لە توانای حكومەتدا نامێنی كە هەموو نەخۆشێك و خەڵكە نزیكەكانیان لە نەخۆشخانە و شوێنەكانی كەرەنتین بحەوێنێتەوە. پێویستە حكومەت بەردەوام پێداچوونەوە بە ستراتیژی رووبەڕووبوونەوەی پەتای كۆڤید 19 بكات و لەگەڵ هەر قۆناخێك پلان و رێنمایی و رێكاری نوێ لەسەر بنەمای بەڵگە دابڕێژێ. تەنانەت دوای تێپەڕبوونی ئەو وەرزەی پەتایەكەش، حكومەت پلانی بۆ خاوكردنەوەی رێكارەكان هەبێ، بەپێی هەنگاوی مەدروس و پلانی بۆ وەرزەكانی داهاتووی ئەو نەخۆشیە هەبێ. بۆ درێژه‌ی راپۆرت کلیک لێره‌ بکه‌ (٨ نیسانی ٢٠٢٠)