سەردانی نەجەف و شكاندنی بەستەڵەك لەگەڵ شعیە

مەرجەعێكی شیعی هەڵوێستی خۆی لەسەر كێشەكانی هەولێرو بەغدا رادەگەیەنێت

شارپرێس: 2/3/2018‌

بەشیر نەجەفی، یەكێك لەمەرجەعە ئاینییەكانی شیعە لەنەجەف هەڵوێستی خۆی لەسەر كێشەكانی هەولێرو بەغدا راگەیاند.

بەشیر نەجەفی لەمیانی كۆبوونەوەی شاندی حیزبی هەرێمی كوردستان، هەڵوێستی خۆی لەسەر ئەو پرسە راگەیاندووەو جەختیكردووەتەوە، كە ئەوان لەگەڵ پاراستنی یەكپارچەیی خاكی عێراقن.

ئەو مەرجەعە دینییە ئەوەشی راگەیاندووە، كە دەبێت تەواوی كێشەكانی نێوان هەرێمی كوردستان ‌و عێراق بەگفتوگۆ چارەسەربكرێن، نە هەر لایەك هەوڵی جیاكاری بدەن‌و كێشەی زیاتر لەنێوانیان دروستبكەن.

دوو رۆژە شاندێكی حیزبی هەرێمی كوردستان لەشاری نەجەفن‌و بڕیارە لەگەڵ ناوەندە ئاینییەكانی شیعە كۆببنەوە، ئەوەش وەك هەولێك بۆ چارەسەری كێشەكانی هەولێرو بەغدا.

شانده‌كه‌ی هه‌رێم كێشه‌ هه‌ڵواسراوه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ده‌به‌نه‌ لای مه‌رجه‌عه‌ باڵاكانی شیعه‌

Kurdistan 24, 1 Mar 2018

هادی عەلی، سەرۆکی ئەنجوومەنی سیاسی یەکگرتووی ئیسلامی و ئەندامی شاندی هەرێمی کوردستان بۆ نەجەف بە کوردستان24ی راگەیاند، لەگەڵ مەرجەعە باڵاکانی شیعە لە نەجەف هەوڵمانداوە ستەمەکانی حکوومەتی عێراق بەرامبەر بە خەڵکی هەرێمی کوردستان بخەینەڕوو.

گوتیشی: "لە کۆبوونەوەماندا باسمان لە پارەی گەنمی جووتیاران و گەمارۆی ئاسمانی سەر هەرێمی کوردستان کردووە و داوامانکردووە حکومەتی عێراق دەستوور بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان جێبەجێبکات".

به‌ گوێره‌ی لێدوانه‌كانی هادی عه‌لی، له‌ میانی كۆبوونه‌وه‌یاندا، ئه‌و پرسانه‌ی سه‌ره‌وه‌ خراونه‌ته‌ڕوو, به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه‌ی به‌ كاردانه‌وه‌ و هه‌ڵوێستی لایه‌نی به‌رامبه‌ر بكات.

ئه‌مڕۆ شاندێكی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، گه‌یشتنه‌ شاری نه‌جه‌ف، كه‌ له‌ چه‌ندین په‌رله‌مانتاری كورد له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و نوێنه‌ری لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان پێكهاتووه‌.

لایەنە کوردستانییەکان لە نەجەف هەوڵی بەهێزکردنی پەیوەندی لەگەڵ شیعە دەدەن

شاندێکی لایەنە سیاسییەکانی کوردستان لە شاری نەجەفە و چەند دیدارێک و سەردانێکیان ئەنجامداوە. بەگوتەی ئەندامانی شاندەکە ئامانجی سەردانەکەیان بۆ بەهێزکردنەوەی پەیوەندیییەکانی نێوان کورد و شیعەیە.

رەنجە جەمال، نێردراوی رووداو لە نەجەف رایگەیاند، شاندەکەی هەرێمی کوردستان کە لە نوێنەرانی لایەنە سەرەکییەکانی کوردستان پێکهاتوون لە رۆژی چوارشەممەوە لە شاری نەجەفن، لەگەڵ گەیشتنیان بەشداری پانێڵێکیان کردووە لەسەر دەستپێشخەری ناوەندی رافیدەین بۆ دیالۆگ و دەزگای مێری بۆ توێژینەوە.

ئەمڕۆ شاندەکەی کوردستان سەردانی عەلا موسەوی، سەرۆکی دیوانی وەقفی شیعی و عەلی بەشیر نەجەفی، مەرجەعی نەجەف-یان کردووە.

سەبارەت بە سەردان و دیدارەکانیان سەعدی پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و گوتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە رووداوی راگەیاند: "لە سەردانمان بۆ لای عەلا موسەوی، سەرۆکی دیوانی وەقفی شیعی و یەکێک لە دۆستە نزیکەکانی ئایاتوڵڵا سیستانی، بەپێی بەرپرسیاریێتی و ئیداری بۆ هەموو حوسەینییەکان و دامەزراوەکانی شیعی لە عێراق، ئەوەمان پێڕاگەیاند کە هەوڵی ئەوە بدات شەقامی شیعە پشتیوانی هەڵوێستی مەرجەع بکات".

سەعدی پیرە دەشڵێت "داوامانلێکردن وەک لە رابردوودا پشتیوانی لە خەڵکی کوردستان کردووە ئێستاش وابمینێن، ئێمە حورمەتی مەرجەعیەت و عەتەباتی موقەددەسە لە دڵمان پارێزراو دەمێنێت، پەیوەندی بە گفتوگۆی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بەغداوە نییە".

هەر لەبارەی سەردانەکەیان بۆ نەجەف، جەعفەر ئیبراهیم، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان و جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بە رووداوی راگەیاند: "ئەوەی پەیوەستە بەلایەنی سیاسییەوە، ئەوە دەوەستێتە سەر دانوستاندنی دوو لایەنی دیار کە ئەوانیش حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی عێراقە، دانوستاندنەکانیش قۆناخی باشیان بڕیوە، راستە سزایەکان ماون، راستە بێزاری خەڵکی کوردستان بەردەوامە و فڕۆکەخانەکان نەکراونەتەوە، بەڵام ئەو دانوستاندنانە ئومێدێک پەیدابووە بۆ ئەوەی بە گفتوگۆ کێشەکان چارەسەر ببێت".

جەعفەر ئیبراهیم دەشڵێت "لایەنێکی دیکە هەیە پەیوەستە بە پەیوەندییە مێژووییەکانی کورد بە هەموو پێکهاتەکانیانەوە لەگەڵ عەرەبی شیعە، ئێمە واتێگەیشتووین مەترسییەکی زۆر لەسەر ئەم پەیوەندییە مێژووییە دروستبووە، لەڕووی کۆمەڵایەتی و لەڕووی شەقام، پێویستە درک بەو بابەتە بکرێت و ئەوەش دەوەستێتە سەر ئەو بەرپرسیاریێتییەی لەسەر شانی لایەنە سیاسییەکانە".

وفد كوردستان إلى النجف: المفاوضات قطعت مرحلة جيدة وهي تمنح الأمل بإمكانية حل الخلافات

رووداو: 1/3/2018‌

وأفاد موفد شبكة رووداو الإعلامية إلى النجف، رنجه جمال، إن الوفد المؤلف من ممثلي الأحزاب الرئيسية في إقليم كوردستان، وصل إلى النجف أمس الأربعاء، وشارك في ندوة أقامها مركز الرافدين للحوار ومؤسسة ميري للدراسات.

وزار الوفد الكوردستاني اليوم الخميس، كلاً من رئيس ديوان الوقف الشيعي، علي الموسوي، والمرجع الديني، علي بشير النجفي.

وحول الزيارة، قال المتحدث باسم الاتحاد الوطني الكوردستاني، عضو الوفد، سعدي أحمد بيره لرووداو إنه "خلال زيارتنا إلى رئيس الديوان الشيعي وهو أحد المقربين من آية الله علي السيستاني، طلبنا منه دعوة الشارع الشيعي إلى تأييد موقف المرجعية" فيما يخص الأزمة بين الحكومة العراقية وإقليم كوردستان.

وأضاف: "دعونا إلى مواصلة دعم شعب كوردستان كما كان الحال في السابق، ونحن نحترم حرمة المرجعية والعتبات المقدسة، بغض النظر عن المفاوضات بين حكومة إقليم كوردستان وبغداد".

من جانبه، قال عضو المكتب السياسي للحزب الديمقراطي الكوردستاني، نائب رئيس البرلمان، جعفر إبراهيم، لرووداو: "هذا الأمر متعلق بالسياسة والمفاوضات بين جهتين محددتين هما حكومة إقليم كوردستان والحكومة الاتحادية"، مبيناً أن "المفاوضات قطعت مرحلة جيدة، صحيح أن العقوبات ما زالت مفروضة والمطارات لا تزال مغلقة وشعب كوردستان مستاء، لكن هذه المباحثات تمنح الأمل بحل الخلافات عن طريق الحوار".

وتابع: "من جانب آخر، وبحسب علمنا فإن هناك خطر قائم على العلاقات التاريخية بين الكورد والعرب الشيعة، ويجب الاهتمام بهذا الشأن وهذا مرتبط بالمسؤولية الملقاة على عاتق الأطراف السياسية".

Kurdish parties intend to form a delegation to visit the reference in Najaf

Baghdad Mawazine News February 26, 2018

On Monday, the Kurdish parties will form a delegation to visit the religious authorities to discuss the Baghdad and Erbil crisis. A source familiar with the “Mawazin News”, “The Kurdish parties are considering today, the formation of a delegation of representatives to visit Najaf and meet the religious authority, Ayatollah Ali al-Sistani.”

The source added that “the visit comes to discuss resolving the crisis with Baghdad.”