ئەو كتێبە
نيشتيمانسازيی و سيسته‌می فه‌رمانڕه‌وايه‌تی خۆماڵی له هه‌رێمی كوردستان
نيشتيمانسازيی (بونيادنانی نيشتيمان) بريتيه له پڕۆسه‌ی ئارامكردن و گه‌شه پێدانی وڵات و لێك به‌ستنه‌وه‌ی پێكهاته‌كانی كۆمه‌ڵگا له ڕێگه‌ی دامه‌زراندنی سيسته‌می فه‌رمانڕه‌وايه‌تی تۆكمه و سه‌روه‌ر كردنی ياسا و به‌رجه‌سته كردنی عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵايه‌تی. كاروانی نيشتيمانسازيی ده‌مێكه له هه‌رێمی كوردستاندا به‌ڕێ كه‌وتووه و به چه‌ندين قۆناخی گه‌شه‌كردندا تێپه‌ڕيوه، به‌ڵام به پێی به‌رنامه و نه‌خشه‌ڕێگايه‌كی داڕێژراو ئاراسته نه‌كراوه، بۆيه‌ش له كه‌شی دژوار و پێچه قه‌يراناویه‌كاندا ڕێڕه‌وه‌كه‌ی به‌ره‌و ئاينده‌يه‌كی نادياره ڕۆيووه.
ئه‌گه‌ر هه‌رێمی كوردستان بيه‌وێ وه‌ك نيشتيمانێكی يه‌كگرتوو گه‌شه بكات و دواتر ببێته ده‌وڵه‌ت، پێويستی به‌وه ده‌بێ كه سيسته‌می فه‌رمانڕه‌وايه‌تيه‌كه‌ی بكاته خاڵێكی كۆكه‌ره‌وه تاوه‌كو له سايه‌يدا هه‌موو تاكێكی كۆمه‌ڵ هه‌ست به هاوڵاتيبوون بكات. ڕاپه‌ڕاندنی پڕۆسه‌ی نيشتيمانسازيی پێويستی به حيكمه‌ت و دووربينی و نيه‌ت و ئيراده و پێداگری و له‌خۆبوورده‌يی ده‌سه‌ڵاتداران هه‌يه، و پێويستی به فشاری دروستكه‌رانه‌ی ئۆپۆزيسيۆن و پاڵپشتی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و هاندانی خه‌ڵكی ڕۆشنبير و كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكه‌وه هه‌يه.
له‌و كتێبه‌دا سه‌ردانێكی خێرای مێژووی 22 ساڵی ڕابوردووی هه‌رێم كراوه، هه‌ڵسه‌نگاندنێكی بابه‌تيانه بۆ سيسته‌می فه‌رمانڕه‌وايه‌تی خۆماڵی و قۆناخه‌كانی گه‌شه‌كردنی كراوه، به‌وپه‌ڕی ڕاشكاویه‌وه و به‌بێ موجامه‌له‌ی هيچ لايه‌نێك ڕاستيه‌كان ڕووماڵ كراون و ده‌ست له‌سه‌ر برينه هه‌ستياره مێژووييه‌كان دانراوه، وه ئاماژه به ده‌ستكه‌وت و كه‌موكوڕيه‌كان كراوه و دواتر ئيختياره‌كانی به‌رده‌م سه‌ركرده‌كان خراونه‌ته ڕوو.
ئامانج له‌و نووسينه ئه‌وه‌يه كه سه‌رنجی سياسه‌تمه‌دار و ڕۆشنبير و خه‌ڵكانی تری هه‌رێم بۆ كێشه بنه‌ڕه‌تيه‌كان و ڕێگاچاره‌كان ڕابكێشرێ و به‌هۆيه‌وه ديبه‌يتێكی دروستكه‌رانه بوورووژێندرێ تا ببێته هه‌وێنی داڕێژتنی نه‌خشه‌رێگایه‌كی درێژخايه‌ن بۆ ڕيفۆرمی سيسته‌م.