بەرژەوەندییە وزەییەکانی تورکیاو یەکێتی ئەوروپا لە دەریای قەزوین و رۆژهەڵاتی ناوەراست

بەرژەوەندییە وزەییەکانی تورکیاو یەکێتی ئەوروپا لە دەریای قەزوین و رۆژهەڵاتی ناوەراست

دلاوه‌ر عه‌بدولعه‌زيز عه‌لائه‌ددين

كامەڕان محەمەد پەلانی

MERI, Feb 2018

ئامانجی ئەو توێژینەوەیە بریتییە لە دەستنیشانکردنی پاڵنەرەکانی بواری وزە لە ئاستی هەرێمایەتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و دەریای قەزوین، وهەڵسەنگاندنی کاریگەری ئەو پاڵنەرانە لەسەر پەیوەندییەکانی نێوان یەکێتی ئەوڕوپا و تورکیا، وە پۆلێنکردنیان لەسەر بنەمای سێ سیناریۆ: یەکگرتن، هەماهەنگی یا ململانێ. ئەو توێژینەوەیە دەریده‌خات کە چەند پاڵنەرێکی بواری وزە هەن لە ڕووی سراتیژییەوە پاڵ بە یەکێتی ئەوڕوپا و تورکیا دەنێن کە بەرەو یەکگرتن یا هەماهەنگی لەسەر کۆی گشتی بەرژەوەندی و ئەولەویەتە سیاسی و ئابووریەکان بڕۆن. لە کاتێکدا بەکاربەرە ئەوروپیەکان بەدوای ئاسایشی وزەوە دەگەڕێن، وە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ناوچەی قەزوین بە جۆرێک هەڵکەوتوون کە دەتوانن پشکی شێریان لە دابینکردنی پێداویستییەکانی نەوت و گازی یەکێتی ئەوڕوپا و تورکیا هەبێت، تورکیا پێگەیەکی نموونەیی هەیە و دەتوانێ ببێتە پردی نێوان پێداویستی ئەوڕوپا و بەرهەمی ڕۆژهەڵات. ئەو پەیوەندییە پشت بەیەکبەستووە دەبێتە هۆی تەرخانکردنی پاڵنەری زیاتر بۆ یەکگرتن و هەماهەنگی لە مەودای کورت و ناوەند و درێژدا. لەگەڵ ئەوەش، یەکێتی ئەوڕوپا و تورکیا سەرەتا دەبێت لە دۆخی ململانێوە بۆ هەماهەنگی یان یەکگرتن لەسەر کێشە جیۆپۆلەتییەکانی وەکو کۆچکردن، ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر، جەنگی سوریا، زیادبوونی پەیوەندییەکانی تورکیا لەگەڵ ڕوسیا و ئێران، هەروەها سیاسەتی ناوەخۆی تورکیا بڕوات. ئەگەر نا هەردوو لا ناتوانن بەرژەوەندییە دوولایەنەکانی نێوانیان بپارێزن

MERI-Policy-Paper_No_13.pdf

درێژەی راپۆرت بە زمانی ئینگلیزی