زەوی كشتوكاڵی لە ژەهری كیمیایی پاكبووەتەوە
زەوی كشتوكاڵی لە ژەهری كیمیایی پاكبووەتەوە
دلاوەر عەلائەدین
كوردستانی نوێ، مارتی 1993
له ساڵه‌كانی ١۹٨٧-١۹٨٨ ڕژێمی عيراق چه‌كی كيمياوی له دژی گه‌ڵی كورد به‌كار هێنا. له هێرشهكانيدا، ژه‌هری گازی مۆستارد (خه‌رده‌ل، غاز الخردل، Mustard gas) و گازی ده‌مار (غاز الاعصاب، Nerve gas) ی به‌كار هێنا و بووه هۆی شه‌هيد كردن و بريندار كردنی هه‌زاران كه‌س و گيانلهبهری تر‌و پيس كردنی ژينگه و وێران كردنی هه‌زاران لادیێ كوردستان. دوای زياتر له سێ ساڵ ده‌ربه‌ده‌ری و له دوای ڕاپهرينه مه‌زنه‌كه‌ی ساڵی ١۹۹١ خه‌ڵكانی لادێی كوردستان سه‌رله‌نوێ گه‌ڕانه‌وه سه‌ر ماڵ و زێدی خۆيان بو ئه‌وه‌ی هه‌واری خاڵی ئاوه‌دان بكه‌نه‌وه و زه‌وی و زار بچێننه‌وه.
هه‌ر له ڕۆژانی به‌كارهێنانی ژه‌هری كيميايی مهترسيهكی گه‌وره له مانه‌وه‌ی ژه‌هره جياجياكان له ناو خاك و خۆڵ و ژينگه‌دا هه‌بوو، ترسی شله‌ژانی باری ئاينده‌ی ته‌ندروستی ڕووه‌ك و گيانلهبهری ناوچه‌كه و ته‌ندروستی جوتيار و خه‌ڵكی تری لادێی كوردستان.
له كۆتايی ساڵی ١۹۹١ و سه‌ره‌تای ١۹۹٢ كه‌وتمه پرسيار و لێدوان له‌گه‌ڵ زانا به‌ناوبانگه‌كانی جيهان له به‌ريتانيا و فه‌ره‌نسا و ئه‌مه‌ريكا بۆ ئه‌وه‌ی له ساغی و سه‌لامه‌تی خاكه كيمياباران كراوه‌كان دڵنيامان بكه‌نه‌وه. هه‌روه‌ها بێ ووچان كه‌وتمه گه‌ڕان به شوێن بڵاو كراوه‌ی زانستی له‌و باره‌يه‌وه. به‌ڵام بێ سوود بوون. ئه‌گه‌رچی به‌كارهێنانی چه‌كی كيميايی شتێكی تازه نيه له مێژوودا، به‌ڵام تاكو ئه‌مڕۆ زانستانه كه‌س له‌م بابه‌ته‌ی نهكۆڵيوهتهوه و ته‌مه‌نی مانه‌وه‌ی ژه‌هره كيمياييهكان له ده‌وروبه‌ردا نه‌زانراوه - به‌تايبه‌تی دوای تێپه‌ڕ بوونی چه‌ند ساڵێك به سه‌ر به‌كار هێنانيان.
بۆيه‌ش بڕيارماندا وه‌ڵامی ئه‌و پرسيارانه ئاماده بكه‌م بۆ جوتياران و پزيشكانی كوردستان. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه له هاوينی پار (١۹۹٢) دا ده )١٠( نموونه‌ی (خۆڵ)م له‌و ناوچانه كۆ كرده‌وه كه به‌بێ شك چه‌كی كيميايی يان تێدا به‌كار هاتبوو. ئه‌و ناوچانه‌ش بريتی بوون له:
١- گوندی وه‌رێ له دۆڵی باليسان. دوو نموونه‌م له لێواری شوێنه‌واری تۆپێكی كيميايی تهقيوو، له‌ناو باخچه‌ی كاك حاجی ئيبراهيم تاهير (٦١ ساڵ ته‌مه‌ن)، وه‌رگرت. باخچه‌ی حاجی ئيبراهيم له ئێوارهيهكی مانگی مايسی ١۹٨٧ دا كيميا باران كرا و حاجی ئيبراهيم خۆی بريندار بوو و ژنه‌كه‌ی و دوو كوڕ‌و كچێكيشی شه‌هيد كردان.
٢- گوندی جافه‌ران (جعفران) ی سه‌ر به قه‌ره‌داغ. دوو نموونه‌م له ناو باخچه‌ی مام نامق تۆفيق موحه‌مه‌د (٦٥ ساڵ) وه‌رگرت و دوو نموونه‌شم له لێواری شه‌قامی ده‌ره‌وه‌ی جافه‌ران وه‌رگرت، كه دوو مه‌تر له شوێنی بۆمباكه دوور بوو. جافه‌ران له شه‌وێكی مانگی نيسانی ١۹٨٨ دا به (ڕاجيمه) له سه‌نگاو و تانجه‌ڕۆوه بۆردومان كرا. له‌و شه‌وه‌دا مام ناميق و دوو كوڕی بريندار بوون. يه‌كێك له بۆمباكان كه‌وته ناو باخچه‌ی مام ناميقهوه.
۳- شاری هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هيد. دوو نموونه‌م له‌ناو شاری هه‌ڵه‌بجه كۆ كرده‌وه و دوو نموونه‌ش له ده‌ره‌وه‌ی شار، له دووری يه‌ك كيلۆمه‌تر له هه‌ڵه‌بجه‌وه له نزيكی ئه‌و شه‌قامه‌ی كه به‌ره‌و سلێمانی ده‌ڕوات. شاری هه‌ڵه‌بجه‌ش له ناوه‌ڕاستی مانگی ئاداری ١۹٨٨ دا به كيميايی بۆمباران كرا كه ووردو درشتی ڕووداوه‌كانی له بيرو دڵی ههمووماندايه.
بۆ خاتری به‌راوردی كردن و هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌نجامه‌كانی تاقيگه، پێويست بوو نموونه‌ی خۆڵی چه‌ند شوێنێك په‌يدا بكه‌م كه به هيچ جۆرێك ژه‌هری كيميايی پێ نه‌كه‌وتبێ. بۆيه‌ش دوو نموونه‌ی خۆڵم له كوندی (مرێبه)ی سه‌ر به شاری (ئاكرێ) كۆ كرده‌وه و چوار نموونه‌شم له ده‌ورو به‌ری شاری زاخۆ (له نێوان زاخۆ و هيزاوه) كۆ كرده‌وه. ئه‌و نموونانه‌ش ته‌نها بۆ ئه‌وه‌يه كه هه‌مان تاقی كردنه‌وه و پشكنينيان له‌سه‌ر بكرێ، هه‌روه‌ك ئهاونی تر و به‌راورد له‌گه‌ڵ يهكدی دا پێ بكرێ. له پێناوی ده‌ست كه‌وتنی ئه‌م نموونانه، له به‌ريتانياوه قوتوی پلاستيكی تايبه‌تی و كه‌وچك و كه‌ل و په‌لی تری تايبه‌ت بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌م له‌گه‌ڵ خۆم بردبوو. ئه‌و كهلوپهلانهشم له تاقيكهی به‌ناوبانگی كيميايی و بايۆلۆژی شاری پۆرتۆن داون (Chemcial and Biological Defence Establishment, Porton Down)ی به‌ريتانی په‌يدا كردبوو. به‌يارمه‌تی دڵسۆزانه‌ی ياريدهدهرهكان و خاوه‌ن زهويهكان توانيم كه نموونه‌ی خۆڵه‌كان بهسهركهوتوويی وه‌ربگرم و بيگوازمهوه به‌ريتانيا و بيانگهينمه تاقيگه‌ی پۆرتن داون كه سه‌ر به وه‌زاره‌تی به‌رگری بهريتانيه و خاوه‌نی به‌رزترين پله‌و ناوبانگی زانستی يه له بواری چه‌كی كيميايی و ئه‌نجامی تاقيكردنهوهكانيشی له لايه‌ن زانايانی جيهانه‌وه مايه‌ی ڕێز لێنانه.
ڵهدوی پشكنينی زانسيتانهی وورد و چه‌ندين تاقيكردنه‌وه‌ی جياجيا و پاش شێكردنه‌وه و هه‌لسه‌نگاندنی يهكهيهكهی ئه‌نجامه‌كان، وا ده‌ركه‌وت كه ژه‌هره كيمياييهكان له‌ناو خاك و خۆڵی كوردستاندا به ته‌واوی وون بووين و به هيچ جۆرێك كاريگه‌ری بايۆلۆژی وكيميايیان نه‌ماوه.وا دياره كه بارانی زۆری كوردستان له‌و چوار ساڵه‌ی دوايی و زستانی ته‌ڕوبڕ و هاوينی گه‌رمی ناوچه‌كان بونه‌ته هۆی شێ بوونه‌وه و هه‌ڵوه‌شانه‌وه و له‌كار كه‌وتنی پێكهاته كيمياييهكهی ژه‌هری مۆستارد و ژه‌هری ده‌مار. ته‌نانه‌ت ورديلهی (پاشماوه‌ی) دوای هه‌ڵوه‌شانی يه‌كه‌می ژههرهكانيش (Break-down products) شێ بوونه‌ته‌وه و هه‌ڵوه‌شاونه‌ته‌وه به باران شۆراونه‌ته‌وه.
ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی تاقيگه‌كان ئه‌وه ده‌گه‌يه‌نن ئاو و هه‌واو ژينگه و ده‌وروبه‌ر و خاك و خۆڵی كوردستان دووباره له ژه‌هر پاك بۆته‌وه. واته جوتياران وخه‌ڵكی ناوچه‌كه به دڵێكی ئاسووده و گيانێكی ئارامه‌وه ده‌توانن ژيان له‌و ناوچانه‌دا به‌سه‌ر به‌رن كه به ژه‌هری كيميايی كه‌وتبوون و بێ مه‌ترسی زه‌ويه‌كانيان له نه‌خۆش كه‌وتنی ڕووه‌ك و به‌رهه‌مه‌كانيان و ئاژه‌ڵ و باڵندهكانيان به‌كار بهێنن، بێ ئه‌وه‌ی ترسی ئه‌وه‌يان هه‌بێ خۆيان تووشی نه‌خۆشی درێژ خايه‌ن ببن.
كوردستانی نوێ، ژماره (۳٤٢) سێشه‌ممه، ١٦/۳/ ١۹۹۳، لاپه‌ڕه ٦
هه‌واڵی ئه‌نجامه‌كانی ئه‌و لێكۆڵينه‌وه‌يه له گۆڤاری (New Scientist)ی به‌ريتانی دا بڵاو بووه‌وه (سه‌يری وتاری C13 بكه). وورده‌ی زانستی لێكۆڵينهوهكهش له گۆڤاری زانين له (٢٠٠٥) بڵاوبوه‌وه. دەقەكەی بە درێژیی:
Ala'Aldeen DAA (2005) Long term hazards of chemical weapon agents, Zanin, Vol 1, p1-10