ده‌وڵه‌تی كوردستان يان گشتپرسی؟
ده‌وڵه‌تی كوردستان يان گشتپرسی؟
دلاوەر عەلائەدین
رووداو 20-09-2017
مايه‌ی دڵخۆشيه كه هه‌ر له ئێستاوه، ته‌نيا به به‌ڵێنی ئه‌نجامدانی گشتپرسی و بهگوڕهێنانی كه‌مپه‌ينی (به‌ڵێ)، كاروانی سه‌ربه‌خۆيی هه‌رێم چووه قۆناخێكی به‌رزی نوێوه، كه گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ نیيه. ئه‌و كه‌مپه‌ينه ده‌ستكه‌وتی گه‌وره‌ی له‌گه‌ڵ خۆي‌دا هێنا كه پێشتر ئاسان نه‌بوون. بۆ نموونه، له ئاستی ناوهكيدا، رای گشتی كوردستانی بۆ سه‌ربه‌خۆيی هه‌رێم يهكلاكردهوه و لێردهبهدوا پێكه‌وه لكانه‌وه‌ی هه‌ميشه‌يی به عێراقه‌وه بووه ئه‌سته‌م، مه‌گه‌ر به‌غدا هه‌موو مافێكی كورد بدات، كه ئه‌وه‌يش هه‌ر ئه‌سته‌مه. هاوكات، دوای چاوه‌ڕوانيه‌كی زۆر، ئه‌گه‌ر به نيوهچڵيش بێت، په‌رله‌مان كارا بووه‌وه، ئه‌ويش وه‌ك سه‌ره‌تایه‌ك بۆ كردنه‌وه‌ی گرێكوێره‌ی سياسی و گێڕانه‌وه‌ی سيسته‌می حوكمڕانی بۆ سه‌ر رێچكه‌ی خۆی.
له ئاستی ده‌ره‌كيدا، ده‌ستكه‌وتی زياتريش هاتوونه‌ته دی. له‌وانه، تێڕوانينی سه‌رجه‌م دۆست و نه‌ياران گۆڕاوه و بگره رێزی زياتريان بۆ ئيراده و خواستی هه‌رێم لێ به‌دی ده‌كرێ. پێشتر بابه‌تی سه‌ربه‌خۆيی ته‌نيا ديبهيتێكی ناوه‌كی بوو و بێگانه‌كان بهههنديان وه‌رنه‌ده‌گرت، كه‌چی ئێستا قه‌ناعه‌تيان هات كه تسوناميهكه له ناخه‌وه هه‌ڵقوڵاوه و شه‌پۆڵه‌كانی وادهگهنه پايتهختهكان.
پێشتر له به‌غدا، توێژی بڕيارده‌ر له هيچ كاتوساتێكدا رازی نه‌ده‌بوون به فه‌رمی دان به‌و ماف و ده‌ستكه‌وتانه دابنێن كه خه‌ڵكی كوردستان به خوێن و خه‌بات به‌ده‌ستيان هێناوه. له ئه‌نكه‌ره و ته‌هران مه‌سه‌له‌ی سه‌ربه‌خۆيی هه‌رێم به خه‌ونێكی دوورمه‌ودا و ناواقيعی داده‌نرا، وه سياسه‌تيان ئه‌وه بوو كه به هه‌موو ئامرازێك رێگه له كاروانه‌كه‌ی بگرن، كه‌چی ئێستا دڵنيان له‌وه‌ی كه ده‌بێ له‌مه‌ودوا بير له‌وه بكه‌نه‌وه چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كيانی كوردی بكه‌ن و سياساتی خۆيانی له‌گه‌ڵدا بگونجێنن. ته‌نانه‌ت، نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان و ئه‌و هێزه جيهانيانهی له شه‌ڕی دژ به داعشدا هاوپه‌يمانی هه‌رێم بوون، پێشتر به كورديان ره‌وا نه‌ده‌بينی كه داوای سه‌ربه‌خۆيی و سه‌رفرازی بكات و بگره وايان داده‌نا كه كوردی عێراق ده‌بێ شوكر بێ به‌وه‌ی حاڵیان له هی كوردانی ئێران و توركيا باشتره. به‌ڵام ئێستا ئه‌و هێزانه وه‌ك كيانێكی خاوه‌ن بڕيار و سه‌روه‌ر سه‌يری هه‌رێم ده‌كه‌ن و دان به مافه‌كانی داده‌نێن و پرۆژه‌ی ده‌خه‌نه به‌رده‌م.
به ديوهكهی ديكه‌وه، مێژوو سه‌لماندوويه‌تی كه پێويسته كاروانی سه‌ربه‌خۆيی به قۆناخی گه‌شه‌كردندا تێپه‌ڕێت. له هه‌ر قۆناخێكدا ده‌رفه‌ت و هه‌ڕه‌شه‌ی نوێ دێنه ئاراوه و له ههريهكهشياندا به‌رژه‌وه‌ندی وڵات واده‌خوازێ كه هه‌ميشه بير له چۆنێتی پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كان و كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسيه چاره‌نوسسازه‌كان بكرێته‌وه. ئه‌وه‌ش به‌ته‌نيا له ئه‌ستۆی سه‌ركرده‌كاندا نيیه، به‌ڵكو پێويسته هه‌موو تاكێكی كوردستان له پرۆسه‌كه‌دا هاوكار بێ.
پرۆژەی ئەلتەرناتیڤ
هه‌تا پێش هه‌فته‌يه‌ك له‌مه‌وبه‌ر، عێراق و وڵاتانی دراوسێ و كۆمه‌ڵگەی نێوده‌وڵه‌تی ئاماده نه‌بوون شه‌رعيه‌ت بده‌نه پرۆسه‌ی گشتپرسی و كه‌وتبوونه لۆمه‌كردنی سه‌ركرده‌كانی هه‌رێم به‌وه‌ی كه كاتوساتێكی خراپيان هه‌ڵبژاردووه. دياره خه‌مخۆری ئه‌وان په‌يوه‌ندی هه‌ر به شه‌ڕی داعش و دۆخه شڵهقاوهكهی ناوچه‌كه نه‌بووه، به‌ڵكو په‌يوه‌ندی به پابه‌ند بوونيانهوهيه به كۆنه پۆڵه‌سی وڵاته‌كانيان كه هه‌ميشه جه‌خت له پاراستنی سنووره ده‌ستكرده‌كان و يهكپارچهيی خاكی ده‌وڵه‌ته‌كان ده‌كاته‌وه. هەروەها په‌يوه‌ندی به ململانێی شاراوه‌ی نێوان هێزه جيهانی و ئيقليميهكانهوه هه‌يه.
به‌ڵام له‌و چه‌ند رۆژه‌ی دواييدا، سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵگەی نێوده‌وڵه‌تی هاتنه سه‌ر ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی كه ئه‌و جۆره په‌يام و ئامۆژگاری و هه‌ڵوێستانه‌ی تا ئێستا نيشانيان داوه ده‌ردی كورد تيمار ناكات و دڵنيايی ناداته ئه‌و ميلله‌ته‌ی كه له چوارچێوه‌ی هه‌رچوار وڵات‌دا ته‌نيا داپڵۆسين و نه‌هامه‌تی و كه‌مپه‌ينی سڕينه‌وه‌ی پێبڕاوه. ميلله‌تێك كه پێشتر قوربانی زۆری داوه تاوەکو گه‌يشتووه‌ته ئێره و ئێستاش ئاماده‌يه قوربانی ديكه بدات بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رفراز بێ. بۆيه‌ش له هه‌فته‌ی رابوردووه‌وه، كۆمه‌ڵگەی نێوده‌وڵه‌تی به بۆچوونێكی نوێ و به پڕۆژه‌ی جيدديهوه هاتووه‌ته مهيدان. ئەمڕۆ وای ده‌رده‌بڕن كه ئاماده‌ن شه‌رعيه‌ت بده‌نه گشتپرسی و بگره دواتر به سه‌ربه‌خۆيی هه‌رێم، ئه‌گه‌ر سه‌ركرده‌كانی هه‌رێم هاوكار بن و كرژی و نيگهرانیهكان بڕه‌وێننه‌وه رێگه له ئه‌گه‌ری هه‌ڵگيرسانی شه‌رێكی ديكهی ناوه‌خۆ بگرن.
خوێندنەوەی رۆحی پڕۆژەكان
له ئێستادا زياتر له سێ پرۆژه به نووسراوی خراونه‌ته به‌رده‌م سه‌ركردايه‌تی سياسی هه‌رێم. گرنگترينيان ئه‌وانه‌ن كه له‌لايه‌ن نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان و ئه‌مه‌ريكا، به موباره‌كی هێزه جيهانی و ئيقليمهكان و زۆرينه‌ی سه‌ركرده عێراقیيه‌كان خراونه‌تەڕوو. هه‌ر يه‌ك له‌و پرۆژانه رێگه‌ی خۆشكردووه بۆ ئه‌وه‌ی رێكه‌وتنی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر به چاودێری و پاڵپشتی هێزه جيهانيیهكان و له‌ژێر چه‌تری ئه‌نجوومه‌نی ئاسايشی نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان جێبه‌جێ بكرێن. خاڵی زۆر گرنگی هاوبه‌ش له‌نێو ئه‌و پرۆژانه‌دا هه‌ن، كه به راسته‌وخۆ وهيان ناڕاسته‌وخۆ ئه‌و دوو مانايانهی خواره‌وه ده‌گه‌يه‌نن، وهيان ده‌كرێ لايه‌نی كوردی ئه‌و دوو مانايانهيان لێ بخوێنێته‌وه پێش ئه‌وه‌ی بڕياری يه‌كلاكه‌ره‌وه، به قه‌بوڵكردن وهيان ره‌تكردنه‌وه، بدات:
يه‌كه‌م: ئه‌گه‌ر گشتپرسیيهكه ته‌نيا بۆ ماوه‌ی دوو يان سێ ساڵ دوابخرێت، ئه‌وا دواتر هه‌مان گشتپرسی شه‌رعيه‌تی نێوده‌وڵه‌تی به ئۆتۆماتيكی وه‌رده‌گرێت. دياره تاوەکو ئه‌وكات به‌غدا ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی له‌ده‌ستداوه كه دڵنيايی بداته كورد، بۆيه گشتپرسی ديسان پێويست ده‌بێ. له‌و حاڵه‌ته‌دا، ئه‌گه‌ر كورد به‌بێ گشتپرسیش سه‌ربه‌خۆيی رابگه‌يه‌نێت ئه‌وا پێويستی به چاوەڕروانكردنی رای كۆمه‌ڵگەی نێوده‌وڵه‌تی نابێ.
له ناواخنی پهيامهكاندايه كه ئه‌گه‌ر ئه‌و گشتپرسییه كتوپڕه‌ی ئه‌وجاره‌يان، سه‌رباری نيگه‌رانی و بگره توڕه‌يی به‌غدا و وڵاتانی دراوسێ و ته‌واوی كۆمه‌ڵگەی نێوده‌وڵه‌تی، ئه‌نجام بدرێت ئه‌وا كورد به ته‌نيا ده‌مێنێته‌وه، وه ده‌بێ گله‌يی سه‌رگه‌ردانی و ده‌ره‌نجامه نه‌خوازراوه‌كانی ته‌نيا له خۆی بكات. به واتايه‌كی ديكه، گومان له‌وه‌دا نیيه كه پێداگيريی كوردی ره‌نگه ببێته هۆكارێك بۆ ئه‌وه‌ی كاروانی سه‌ربه‌خۆيی هه‌رێم دووچاری هه‌ردێر وهيان قه‌يرانی خوێناوی ببێ، به جۆرێك كه ته‌وای ناوچه‌كه هه‌تا ده‌يان ساڵی ديكه له‌گه‌ڵ ئاڵۆزيهكاندا بژيه‌ت.
ئه‌زموونی وڵاتانی ديكه وای نيشان ده‌ده‌ن كه ئه‌گه‌ر كورد له‌و جۆره بارودۆخه‌دا ده‌وڵه‌تيش رابگه‌يه‌نێت، ئه‌وا به ئاسانی ناگاته دواقۆناخی سه‌رفرازی و گه‌شه‌سه‌ندی ئابووری و كۆمه‌ڵايه‌تی. خۆ له ناوه‌وه‌ی هه‌رێميشدا، ئه‌گه‌ر دوودڵيی وهيان ده‌نگی (نه‌خێر) له هه‌ر ناوچهيهكی كوردستاندا زياديان كرد، ئه‌وا دوورنیيه رێژه‌ی ده‌نگدان وهيان رێژه‌ی ده‌نگی (به‌ڵێ) بكه‌وێته به‌ر مه‌ترسیيه‌وه، ئه‌وكات هه‌رێم زياتر له‌ت ده‌بێ. بێگومان لێكترازانی ناوه‌كی واده‌كات پرۆسه‌ی حوكمڕانی هه‌رێم و ته‌بايی ناوه‌كی قوڕستر ببن و برينه‌كان هه‌تا ماوه‌يه‌كی درێژ سارێژ نه‌بنه‌وه.
دووه‌م: پرۆژه پێشكه‌شكراوه‌كان جه‌خت له نيه‌تچاكی كۆمه‌ڵگەی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌نه‌وه به‌جۆرێك كه به دواخستنی گشتپرسی تۆپه‌كه ئه‌وجا ده‌خه‌نه گۆڕه‌پانی به‌غدا و فشاری گه‌وره‌تر ده‌خرێته سه‌ر شيعه‌ی عيراق بۆ ئه‌وه‌ی به خێرايی خواسته‌كانی كورد سه‌باره‌ت به سنووری هه‌رێم (واته ناوچه دابڕێندراوه‌كان) و هێزی چه‌كدار و دۆسيه‌ی نه‌وت و گاز و سه‌روه‌ری زياتر دابين بكات. ئاماده‌ن هانی به‌غدا بده‌ن كه له ماوه‌یه‌كی كورتدا به په‌يوه‌ندی حوكمڕانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێردا بچنه‌وه، وه ئه‌گه‌ر پێويست بوو ده‌ستووری بۆ بگۆڕن وهيان رێكه‌وتننامه‌ی سياسی نوێ واژوو بكه‌ن كه به‌هۆيه‌وه ئاستی سه‌روه‌ريی هه‌رێم هه‌تا راده‌ی كۆنفيدراڵی (دوو ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی يه‌كگرتوو) به‌رز بكه‌نه‌وه. زۆرينه‌ی سه‌ركرده بڕيارده‌ره‌كانی به‌غدا رازين و ئاماده‌ن چه‌ندين لێژنه‌ی په‌يوه‌نديدار له ئاستی لووتكه‌دا پێكبهێنن و له ماوه‌ی ئه‌و دوو يان سێ ساڵه‌دا كاره تهنفيزه هه‌نووكه‌ييه‌كان ئه‌نجامبده‌ن و دواتر ياسای نوێ بۆ رێكه‌وتنه‌كان تێپه‌ڕێنن.
خۆ ئه‌گه‌ر به‌غدا توانی ئه‌و كارانه ئه‌نجام بدات، ئه‌وا كاروانی سه‌ربه‌خۆيی هه‌رێم به‌بێ خوێنڕێشتن و بێ سه‌رئێشه باز ده‌داته لووتكهيهكی نوێ. كێشه‌ی كه‌ركووك و ماده‌ی 140 چاره‌سه‌ر ده‌كرێ، خاكی ژێر ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم به سه‌روه‌ت و سامانه سرووشتيیهكانهوه دوو به‌قه‌ده‌ر جارانی لێ دێت و ئه‌وانه به مۆركی نێوده‌وڵه‌تی ده‌بنه هی كورد. وڵاتانی دهروربهريش پاساويان نامێنێ بۆ ئه‌وه‌ی مافی كورد له‌و ناوچانه بخه‌نه ژێر پرسيارهوه. هاوكات، ئه‌گه‌ر دواتر بارودۆخی ناوچه‌كه گۆڕا وهيان په‌يوه‌ندی هه‌رێم له‌گه‌ڵ عێراق تێكچووه‌وه، ئه‌وا هه‌رێم پێويستی به‌وه نابێ كه ديسان باس له سنوور بكاته‌وه چونكه شتێك نامێنی به‌ناوی ناوچه‌ی جێناكۆك، وه ئه‌گه‌ر هه‌رێميش به ده‌وڵه‌تێكی كۆنفيدرالی ناسرا مانای ئه‌وه‌يه هاوتايه له‌گه‌ڵ باقی عيراق و هه‌ركاتێك جيابووهوه پێويستی به ره‌زامه‌ندی به‌غدا نابێ. له‌وه‌دا، وڵاتانی دراوسێ ده‌زانن كه كۆنفيدراڵيهت مانای ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆيه به‌بێ ئه‌وه‌ی ناوی بنرێت ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ.
دەستكەوت و بەڵێن
بێگومان واقيعی عێراق وا گه‌شبين نيیه. له‌ڕووی تيۆريهوه، سيناريۆی رێكکه‌وتن له‌گه‌ڵ عێراق شتێكی نموونه‌يی چاكه، به‌ڵام هه‌موو شاره‌زايه‌ك ده‌زانێ كه عێراق بايی ئه‌وه‌نده لاواز بووه و پرۆسه‌ی بڕياردان له به‌غدا ئه‌وه‌نده قورس بووه كه سه‌ركرده‌كانی ناتوانن به‌و خێراييه و له‌مه‌ودای دوو يان سێ ساڵدا مافی كورد بده‌ن. واته هيچ گهرهنتيهك له ئارادا نيیه كه ئه‌وه‌ی له سه‌ر كاغه‌ز نووسراوه جێبه‌جێ ده‌كرێ، به‌ڵكو ئه‌گه‌ری زياتر ئه‌وه‌يه به‌ڵێنه‌كانی به‌غدا وه‌ك نيه‌تێك ده‌مێنێ و به زه‌حمه‌ت له په‌رله‌مان وهيان كابينه‌ی حكومه‌تی به‌غدا بۆ جێبه‌جێكردن تێده‌په‌ڕێ. بێگومان هه‌ندێ كاری باش لێره‌وله‌وێ ده‌كرێ، به‌ڵام كێشه بنه‌ڕه‌تيه هه‌ڵواسراوه‌كان هه‌ر ده‌مێنن و ديسان به‌غدا شكست له‌وه دێنێ كه كورد له ئامێز بگرێ، هه‌روه‌ك شكستی هێناوه له‌وه‌ی كه عه‌ره‌بی سوننه و پێكهاته‌كانی ديكهی وه‌ك توركمان و كريستيان له ئامێز بگرێ.
جا له‌و حاڵه‌ته‌دا، كورد له لايه‌كه‌وه سوود له هه‌نگاوه پۆزهتيڤهكانی به‌غدا ده‌بينێ و جارێكی ديكه لێی ناسه‌ندرێته‌وه، هاوكات ناهه‌قی ناگيردرێت كه ئه‌وجاره‌يان (له ساڵی 2019 وهيان 2020) به گشتپرسی يان به‌بێ گشپرسی ده‌وڵه‌تی كوردی رابگه‌يه‌نێت. لێره‌وه‌ش تا ئه‌و كاته، هه‌ردوو هێزی گه‌وره‌ی دراوسێ و هێزه جيهانیيهكان خۆيان بۆ ئه‌و ده‌ره‌نجامه رادێنن، ئه‌گه‌ر عێراق وهيان هێزێكی دراوسێ ته‌شقه‌ڵه‌ی به كورد كرد وهيان به تووندوتيژيهوه رێگری لێ كرد، ئه‌وا كه‌س ناتوانێ ئۆباڵی ئاڵۆزكردنی باره‌كه و شڵه‌قاندنی سه‌قامگيری ناوچه‌كه بخاته ئه‌ستۆی كورد.
حیكمەت لە بڕیاردان
جا لێره‌دا پرسياری گرنگ رووبه‌ڕووی سه‌ركرده‌كان و خه‌ڵكی كوردستان ده‌بنه‌وه و ده‌بێ دوور له سۆز و گوڕی عاتيفی بير له وه‌ڵامه‌كانی بكه‌نه‌وه. ئايا سهربهخۆييهكی مسۆگه‌ر له دوای سێ ساڵ هه‌ڵده‌بژێرن كه ره‌نگه به پاڵپشتیه‌كی زۆری ناوه‌كی و نێوده‌وڵه‌تی وه به‌بێ ئاڵۆزی يان خوێنڕێژی بێته كايهوه، وهيان گشتپرسيهكی زه‌حمه‌ت له ئێستادا كه تاڕاده‌يه‌ك خه‌ڵكی كوردستان نيگه‌ران ده‌كات، وه دوژمنه سه‌رسه‌خته‌كان هانده‌دات كه به شه‌ڕ وه‌ڵامی هه‌رێم بده‌نه‌وه، و واده‌كات كۆمه‌ڵگەی نێوده‌وڵه‌تی خۆی لێمان دووره‌په‌رێز بگرێت. جا دوورنیيه به‌و جۆره ته‌گه‌رانه‌وه سه‌ربه‌خۆيی هه‌رێم هه‌تا 10 ساڵ و زياتر دوا بكه‌وت.
ده‌سه‌ڵاتی سياسی هه‌رێم هه‌قيه‌تی كه متمانه‌ی به به‌ڵێنه دهرهكيیهكان نه‌ماوه، به‌ڵام پێويسته له‌و كاته زۆر ههستيارهدا به ورياييه‌وه به‌ڵگه‌كان هه‌ڵسه‌نگێنێ و ئه‌گه‌ره ترسناك و به‌ڵێنه پڕشنگدارهكان به‌رامبه‌ر يه‌كتر دابنێ، ئه‌وجا بڕياری دواييان لێ بدا. هه‌روه‌ك چۆن خه‌ڵكی كوردستان هه‌ميشه دوای په‌يام و پێشڕه‌وێتی سه‌ركرده‌كانی كه‌وتووه و قوربانی زۆری بۆ دۆزه‌كه داوه، به‌هه‌مان شێوه‌ش پێويسته سه‌ركرده‌كان مه‌به‌ستيان بێ كه خه‌ڵكی كوردستان به دڵنيايی و بهرچاوڕوونيهوه پشتگيری له بڕياره چارهنوسسازهكانيان بكه‌ن. ئه‌ركی هه‌مووانه بڕياره‌كان سه‌ربخه‌ن، جا به ئه‌نجامدان بێ وهيان به دواخستن. پێويسته هه‌ميشه لۆژيك به‌سه‌ر سۆزدا زاڵ ببێ و له‌و چه‌ند رۆژه‌ی ئاينده‌دا دواده‌رفه‌ت بدرێته گفتوگۆكان بۆ ئه‌وه‌ی گله‌يی و ئۆباڵی مێژوو نه‌كه‌وێته ئه‌ستۆی خه‌ڵكی كوردستان و سه‌ركرده‌كانيان.