زانكۆ مه‌ڵبه‌ندی په‌روه‌رده‌ی مێشكه و گه‌نده‌ڵی تيايدا ماڵكاوليه
زانكۆ مه‌ڵبه‌ندی په‌روه‌رده‌ی مێشكه و كه‌نده‌ڵی تيايدا ماڵكاوليه
ديدارێك له‌گه‌ل دلاوه‌ر عه‌بدولعه‌زيز عه‌لائه‌دين
ئاماده كردنی: ئاكۆ ئاكۆيي
ئاسۆ: ژماره (238) يه‌كشه‌ممه 18/6/2006 لاپه‌ڕه 1 و 7
له رۆژی ٢١ی مايس شاندێكی زانكۆكانی كوردستان كه بريتی بوون له سه‌رۆكی زانكۆی دهۆك و سه‌رۆكی زانكۆی كۆيه و ڕاگری كۆليجه جياجياكانی زانكۆی دهۆك و سه‌لاحه‌ددين و كۆيه و پزيشكی هه‌ولێر، گه‌يشتنه شاری (نۆتينگهام) ی به‌ريتانی بۆ به‌شداريكردن له كۆرسێكی راهينان بو مه‌به‌ستی شاره‌زابوون لهسيستهمی مۆدێرنی جيهانی. له پال كۆرسهكهشدا و له سێمينارێكدا، ئه‌و شانده دوازدهكهسيه چاويان به ژماره‌يه‌ك له كوردی ئه‌كاديمی هه‌نده‌ران كه‌وت. له لێدوانێك له‌سه‌ر چاره‌سه‌ری هه‌ندێك له گيروگرفتهكانی زانكۆكانی كوردستان و زياده زانياری له‌و بوارانه‌وه، ئه‌و ديدارهمان له‌گه‌ل رێكخه‌ر و سهرپهرشتيكهری كۆرسی راهێنانه‌كه و سێمينارهكه، پرۆفيسۆر دلاوه‌ر عه‌بدولعه‌زيز عه‌لائه‌دين، سازدا.
پ/ پرۆفيسۆر دلاوه‌ر، ئايا ئه‌و كۆرسه چۆن هاته كايهوه و هه‌ولی ئێوه چی بووه بۆ دابين كردنی؟
و/ ئه‌وه جاری سێيهمه كه زانكۆی نۆتينگهام كۆرسی راهينان رێكده‌خات بۆسهركرده ئه‌كاديميه‌كانی كوردستان به‌مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی كه ئاشنايان بكات له چۆنيه‌تی به‌رێوه‌بردنی زانكۆ مۆديرنهكانی جيهانی. بێ گومان، تاكو ئه‌و دوواييه، كوردستانی باشوور له ناو قه‌فه‌سێكی عیراقی دواكه‌وتوودا گيری خواردبوو، وه سيسته‌می ئيدارهكهشی له‌سه‌ر هه‌مان رژێم دامه‌زرابوو. بۆيه‌ش زۆربه‌ی موئه‌سسه‌سه‌كانی كوردستان (به‌هی خوێندنی بالاوه) هه‌تا ئێستاش په‌يره‌وی هه‌مان سيسته‌مه عيراقیه كهونهكه ده‌كات، كه له مه‌ودای په‌نجا سالی رابووردوودا چی گۆرانگاريهكی ئه‌وتۆی به‌سه‌ردا نه‌هاتوه. ئه‌و سيستهمهش له‌گه‌ل دونيای ئيمرۆ ناگونجێ و رێگره له پێشكه‌وتنی ئاستی ئه‌كاديمی زانكۆكان. خۆشبه‌ختانه، له‌وه‌ته‌ی ڕژێمی سه‌ددام روخاوه ده‌زگا ئه‌كاديميه‌كانی كوردستان شه‌قاوی مه‌زنيان هاويشتوه بۆ به‌ستنه‌وه‌ی زانكۆ و ئينستيتيوتهكانی خوێندنی بالا به جيهانی ده‌ره‌وه و له‌زۆر لاوه ده‌رفه‌تی باشيان بۆ هه‌لكه‌وتوه.
ئێمه له زووه‌وه ههولمانداوه كه زانكۆكانی كوردستان به هی ده‌ره‌وه ببه‌ستينه‌وه و قوتابيان بهێنينه ده‌ره‌وه، جا چی به زه‌ماله بێ يان به‌بێ زه‌ماله. له سالانی هه‌شتاكاندا، ئێمه و چه‌ندين كورد و غهيره كوردی دلسۆز، كۆمهلێكمان دروست كرد به ناوی "كۆمه‌له‌ی زانايان و پزيشكانی كورد". ئه‌و رێكخراوه له لايه‌كه‌وه لۆبی بۆ مافه ديموكراسيهكانی كورد ده‌كرد و له‌وبواره‌وه ده‌ستكه‌وتی مێژوويی به‌ده‌ست هێنا. له‌لايه‌كی تريشه‌وه، يارمه‌تی خوێندكاره پهناههندهكانی ده‌دا. له سالانی نه‌وه‌ده‌كان، دوای راپه‌رين و رزگاربوونی به‌شێكی كوردستان و دامه‌زرانی زانكۆتازهكان، ئهوكۆمهلهيه گرنگی زياتری دا به كۆمه‌كی زانكۆكان و قوتابيان. له‌به‌ر زۆری و هه‌مه‌چه‌شنی كاره‌كان، له نێو ئه‌ندامانی كۆمه‌له‌كه‌مان، رێكخراوێكی تايبهتمهنديمان دروست كرد كه ته‌رخانكرا بۆ پشتگيری و يارمه‌تی ده‌زگاكانی خوێندنی بالا له كوردستان. له‌و رێگه‌يه‌وه، به ده‌يان مامۆستای كوردی هه‌نده‌ران و بيانيمان نارده‌وه كوردستان بۆ وانه گوتنه‌وه و تاقی كردنه‌وه‌كان، سه‌دان كتێب و چاپه‌مه‌ني و كۆمپيوته‌ر و ئامرازی تاقيگه‌ی زانستی و پاره‌ی تهبهروعمان نارده‌وه. شايانی باسه كه له‌سه‌رده‌می براكوژی ١۹۹٤-١۹۹٨ يشدا، كاری ئه‌و دوو رێكخراوه نه‌وه‌ستا و ناردنه‌وه‌ی يارمه‌تی هه‌ربه‌رده‌وام بوو، سوپاسيش ده‌گه‌رێته‌وه بۆ كۆلنهدانی چه‌ند دلسۆزێكی وه‌ك دكتۆر فوئاد هه‌ناری و دكتۆر ڕزگارعزيز ئه‌مين و خه‌لكانی تر.
خۆشبه‌ختانه، له دوای روخانی ڕژێمی سه‌ددام، بار و وه‌زعی كوردستان ته‌واو گۆرا و هه‌روه‌ك ده‌زانين، ده‌رامه‌ت و توانای هاتووچۆی زانكۆكان و قوتابيان زيادی كردوه. به‌وه‌ش، رێگه‌ی يارمه‌تيدانی ئێمه‌ش بۆ زانكۆكان و خوێندكاره‌كان زيادی كردوه. يه‌ك له‌باره‌ی خۆمه‌وه، له سالی ٢٠٠٤، كه‌وتمه گفتوگۆ له‌گه‌ل سه‌رۆك و لێپرسراوانی زانكۆی خۆم (نۆتينگهام) بۆ ئه‌وه‌ی كه كۆرسێكی راهێنان بۆ مامۆستا‌و سه‌ركرده ئه‌كاديميه‌كانی عيراق دروست بكه‌ين. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته، سه‌رۆكی زانكۆ، چل هه‌زار پاوه‌ندی ته‌رخان كرد بۆ هێنان و راهينانی مێوانه‌كان. واته مه‌سره‌فی هاتوچۆ و هوتێل و خواردن و رێكخستنی كۆرسه‌كه له‌سه‌ر زانكۆی نۆتينگهام بوو. له‌و دهورهيه، ههشتيان كورد بوون و له زانكۆيانی سلێمانی و سه‌لاحه‌ددين و دهۆكه‌وه هاتبون. له‌سالی ٢٠٠٥، ديسانه‌وه پاره ته‌رخانكرا بۆ پێكه‌وه‌نانی هه‌مان كۆرس، به‌لام ئه‌وجاره‌يان هه‌موو مێوانه‌كان كوردستانی بوون. مه‌سره‌فی كۆرسه‌كه له‌سه‌ر زانكۆی نۆتينگهام بوو به‌لام هاتوچۆ و هوتێل و خواردن له‌سه‌ر دوو ئيدارهكهی كوردستان بوو. ئيمسال، به هه‌مانشێوه، مه‌سره‌ف به شه‌ريكی بوو و كۆرسه‌كه بهسهركهوتوويي ئه‌نجامدرا.
شايانی باسيشه كه‌وا هاتنه‌ده‌ره‌وه‌ی سه‌ركرده ئه‌كاديميه‌كانی كوردستان ده‌رفه‌تێكه بۆ پهيداكردنی يارمه‌تی له لايه‌ن كوردی هه‌نده‌رانه‌وه. بۆيه‌ش، له‌پال كۆرسه‌كه‌ی نۆتينگهام، هه‌موو سالێك سێمينار رێكدهخهين بۆ ئه‌وه‌ی كه شاندی زانكۆكانی كوردستان له نزيكه‌وه گفت و گۆ له‌گه‌ل كۆمه‌لگای كوردی به‌ريتانی و ئه‌وروپايي بكه‌ن و په‌يوه‌ندی پيشهيی و ئه‌كاديمی به‌يه‌كه‌وه ببه‌ستن. پێويسته بگۆترێ كه خاوه‌ن پيشه‌و ئه‌كاديميه كورده‌كانی هه‌نده‌ران زۆر به‌په‌رۆشه‌وه به‌ره‌وپيری هه‌والی پێشكه‌وتنی كوردستانه‌وه دێن و هه‌رده‌م خه‌مخۆری زانكۆانن.
پ/ ئايا پرۆگرامی كۆرسه‌كه بريتی بوو له چی و چۆن سوودی بۆ كوردستان ده‌بێ؟
و/ سوودی ئه‌و كۆرسه هه‌مه‌لايه‌نه. له‌لايه‌كه‌وه، ده‌بێ سيسته‌می كوردستان بگۆردرێ به‌جۆرێك كه هه‌ماهه‌نگ بێ له‌گه‌ل جيهانی ده‌ره‌وه. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش پێويسته كه سه‌ركرده ئه‌كاديميه‌كانی كوردستان له نزيكه‌وه شاره‌زای سيسته‌می مۆدێرنی جيهانی ببن. له‌لايه‌كی تره‌وه، له‌كاتی پهيوهنديكردن به زانكۆكانی ده‌ره‌وه، مامۆستا‌و به‌رێوه‌به‌رانی ئه‌كاديمی كوردستان پێويسته بزانن كه ئايا ئه‌و زانكۆ پئشكهتوانه چۆن كار ده‌كه‌ن وچۆن بير ده‌كه‌نه‌وه و چی لايان گرنگه. ئه‌وه ده‌بێته مايه‌ی كار ئاسانی و ئالۆگۆری كاری سوودبه‌خش. به‌لای منه‌وه، هه‌تا ئاستی ئه‌و جۆره تێك گه‌يشتنه به‌رزتر بێ،بنه‌مای په‌يوه‌نديه جيهانيهكانمان و پلاندانانمان بۆ دوارۆژی مامۆستا‌و خوێندكاران واقيعيانهتر ده‌بێ. ئه‌وانه‌ی كه كۆرسهكانيان كردوه، باش‌ترين ئامۆژگاريكهرن بۆ خوێندكار و مامۆستايانی داهاتوو. ئه‌وه‌ش بێجگه له‌وه‌ی كه ئه‌و جۆره كۆرس و سه‌ردانه، زه‌مينه خۆشده‌كات بۆ يه‌كتر ناسين و چاو پێكه‌وتنی راسته‌وخۆی كاديرهكانمان له‌گه‌ل زانايانی ده‌ره‌وه. له كۆرسی سالی رابووردوودا، دوو له مامۆستايانی زانكۆی سه‌لاحه‌ددين (د. نازمی جێگری سه‌رۆكی زانكۆ و د. كافيهی راگری كۆليجی برينپێچی)، په‌يوه‌ندی زانستيان په‌يدا كرد و دوای كۆرسه‌كه ديسانه‌وه گه‌رانه‌وه زانكۆی نۆتينگهام و هه‌ريه‌كه‌يان ماوه‌ی سێ مانگ له تاقيگه‌ی پێشكه‌وتوودا كاری زانياريان كرد و ئه‌زموونی تازه‌و به‌رزيان په‌يدا كرد.
پ/ واتان بلاو كرده‌وه كه له‌گه‌ل شاندی ئيمسال سه‌رۆكی زانكۆی كه‌ركوك و سلێمانی و چه‌ند راگرێكی كۆليجهكانيان بانگ كراون، كه‌چی ئه‌وانه نه‌هاتن، ئه‌وه بۆچی؟
و/ به‌لێ ئه‌وانه بانگ كرابوون ئێمه‌ش به شه‌وقه‌وه چاوهنواريان بووين. زنكۆی كه‌ركوك و سلێمانی برياری ناردنی شاندهكهيانيان دابوو و وه‌عده‌ش درابوو كه مهسرهفيان بۆ مسۆگه‌ر بكرێ له‌لايه‌ن ئيداره‌ی سلێمانی و هه‌ولێره‌وه. به‌لام به داخه‌وه، موافه‌قه‌ی حكومه‌تی هه‌ردوولا دواخرا (وهيان نه‌درا) بۆيه‌ش شاندی ئه‌ودوو زانكۆيه به كۆرسه‌كه رانهگهيشتن. ئه‌وه‌ش ديارده‌يه‌كی گرنگ بهردهردهخات، ئه‌وه‌يش بريتیه له نه‌بوونی سه‌ربه‌خۆيی زانكۆكان له برياره ئه‌كاديمی و داراييه‌كان. ئه‌وه‌ش هه‌لبه‌ت رێگرێكه له پێشكه‌وتنی زانكۆكان. هه‌لبه‌ت، كه‌موكوری سيسته‌مه‌كه ههمهلايهنهيه. له‌لايه‌كه‌وه، بيرۆكراتيهتی وه‌زاره‌ته‌كان كوشنده‌يه و رووه‌و زياديه نه‌وه‌ك كه‌می. ده‌سه‌لاتی وه‌زير زياتره له‌وه‌ی كه پێويستيه‌تی. له‌لايه‌كی تريشه‌وه، زانكۆكان ئاليهتی لێپرسينه‌وه‌ی دارايي و ئه‌كاديمی و ئيداريان به شێوه‌يه‌كی پته‌و و مۆدێرن دانه‌رێژراوه تاوه‌كو رێگه له بهرهلايی و گه‌نده‌لی بگرێ. به‌و پێيه، سيقهو دلنيايی په‌يدا نه‌بوه له نێوان وه‌زاره‌ت و زانكۆ و ده‌زگاكانی تر. بۆيه‌ش،كوردستان پێويستی به ده‌ستورێكی نوسراوه‌و قانونی خوێندنی بالا هه‌يه كه سه‌رله‌نوێ و به مۆدێرنانه دابرێژرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه په‌يوه‌ندی ئيداری نێوان وه‌زاره‌ت و زانكۆكان رێكبخات، له جياتی ئه‌وه‌ی كه ببێته رێگر له پێشكه‌وتنی زانستی.
پ/ ئايا به‌گشتی، زانكۆكانی كوردستان چۆن ههلدهسهنگێنی؟
و/ ئێستا له كوردستان به‌لای كه‌مه‌وه شه‌ش زانكۆ هه‌ن (به كه‌ركوكه‌وه) كه چواريان له‌دوای راپه‌رين و به ئيراده‌ی سياسی و كۆمه‌لايه‌تی كوردستانه‌وه دروست بوون. له‌داهاتووی نزيكدا ره‌نگه زانكۆی تريش له چه‌ن شارێكی وه‌ك خانه‌قين و سۆران و رانيهش په‌يدا ببن. به‌وه له ماوه‌يه‌كی كورتی قياسيدا، ده‌زگاكانی خوێندنی بالا گه‌يشتنه ئاستێكی چه‌ندايه‌تی وا كه پێداويستی كوردستانيان پر كرديتهوه. له ئاستی چۆنايهتيشدا، هه‌نگاوی گرنگ هاويشتراوه و دههاويشترێ. مايه‌ی دلخۆشيه كه له‌جياتی كۆليجێكی پزيشكی، ئێستا له هه‌رێمی كوردستاندا، سێ كۆلێج هه‌ن كه له لايه‌ن زانكۆ و ئۆرگانه نێوده‌وله‌تيه‌كان ئيعتيرافيان پێكراوه. پزيشكی تازه ده‌رچووی كۆليجه كوردستانيه‌كان حاليان حالی وولاته پێشكهوتوهكانهوئيعتيراف به شههادهكانيان كراوه و يهكسهر له كۆرسی ماسته‌ر و دكتۆرا وه‌رده‌گيرێن.
ئاشكرايه كه ئاستی زانستی له كوردستان، له زۆر روه‌وه له پێشه‌وه‌ی زانكۆكانی تری عيراقيه و له هه‌ندێك بواريشدا شانبه‌شانی زانكۆكانی وولاته‌كانی دراوسێيه. قوتابيه ده‌رچوه‌كانی زانكۆكانی كوردستان توانای پێشبركێيان هه‌يه له به‌رامبه‌ر خوێندكاری ئه‌وروپايي. بۆ نموونه، ساڵی پاره‌كه، سێ خوێندكاری ده‌رچووی زانكۆی دهۆك و دووی ده‌رچووی سلێمانی هاتنه نۆتينگهام بۆ خوێندنی ماسته‌ر و دكتۆرا. يه‌كێك له‌وانه‌ی ماسته‌ری ده‌خوێند (ده‌رچووی دهۆك) به يه‌كه‌م ده‌رچوو له سه‌ر ده‌وره‌كه‌ی. واته له پێشبركێدا پێشی به‌ريتانی و قوتابيه ههمهرهگهزهكانی تری گرته‌وه. له ده‌رچوه‌كانی سلێمانيش، يه‌كێكيان وا له دكتۆرا سالی يهكهميهتی ئه‌وی تر سالی دووهميهتی، و ههردووكيانيش مايه‌ی سه‌ربلندی ئێمه‌بوونه له‌به‌ر كارچاكی و ئه‌خلاق به‌رزیان. ئيمسال، حه‌وت خوێندكاری ترمان بۆ هاتوون له كوردستانه‌وه، سيانيان ده‌رچووی زانكۆی سهلاحهددينن،ُ دوو له‌وانه‌ش له يهكهمهكانن و جێگه‌ی شانازيمانن. ڵه‌وه بۆت ده‌رده‌كه‌وێ كه فێركردن له كوردستان ئاستی به‌رزه‌و قوتابيهكانيش سه‌ره‌رای گيروگرفتهكان تێنووی زانستن. پێويسته ده‌ستخۆشی له مامۆستا و سه‌ركرده ئه‌كاديميه‌كانی كوردستان بكه‌ين بۆ چاندن و هێنانه به‌رهه‌می تۆی زانياری له زانكۆكانی كوردستان.
لێره‌دا ده‌شمه‌وێ كه ئيشاره‌ت بۆ هه‌ندێ كهموكوريش بكه‌م كه پێويستی به لێكۆلينه‌وه و چاره‌سه‌ر هه‌يه به زووترين كات.
له زانكۆكانی كوردستان، تا ئيستاش خوێندن له‌سه‌ر مه‌نهه‌جێكی كلاسيكی كۆن ده‌روات و له‌سه‌ر بنه‌مايه‌كی كۆنه‌په‌رستی چه‌رخی رابوردوو داريژراوه. ئه‌وه‌ش پێويستی به نوێكردنه‌وه هه‌يه و پرۆسه‌كه‌ش پاره‌ی تێناچی. ته‌نيا پێويستی به رێنيشاندان هه‌يه.
سيسته‌می خوێندن (له قوتابخانه‌و زانكۆكاندا) له كوردستان، وه‌ك هی عيراق، بۆ په‌روه‌رده‌ی مێشك ده‌ست نادات. خوێندكار ده‌چێته پۆل بۆ ئه‌وه‌ی گوێ له مامۆستا بگرێ و ووشه‌كانی به‌ده‌قی خۆی بنوسێته‌وه و دووايش بۆ ئيمتيحان ده‌رخی بكات و پاشان له‌بيری بكات. ته‌نانه‌ت له خوێندنی ماسته‌ر و دكتۆراش (كه بۆ لێكۆلينهوهو ئيختيساس درووستبونه) هه‌مان كه‌لتور په‌يره‌وی ده‌كرێ. واته، بنه‌مای سيسته‌مه‌كه بۆ تێگه‌يشتن و بيركردنه‌وه و داهينان دروست نه‌كراوه. قوتابی و خوێندكار خوێندگاكهيان وه‌ك كارگهيهكی راهێنان به‌كار ده‌هێنن، نه‌وه‌ك بۆ مه‌ركه‌زێكی په‌روه‌رده‌ی مێشك و موئهسسهسهی گه‌شه پێدانی فيكری و هێنانه به‌رهه‌می سه‌ركرده‌ی پيشهيی دوارۆژ.
ديسانه‌وه، قوتابخانه‌و زانكۆكان به‌شێوه‌ی كارگه ئيداره ده‌كرێن و خوێندكاره‌كان به كۆمه‌ل به‌دوای رۆتين ده‌كه‌ون، له‌جياتی ئه‌وه‌ی كه خوێندنگا بريتی بێ له ده‌وروبه‌رێكی ديناميكی وا كه خوێندكار هه‌رده‌م له جم‌وجۆل و رۆلی ئاكتيڤ و بگره‌و به‌رده‌ی زانستی و رۆشنبيری و كۆمه‌لايه‌تی و كه‌لتوورێ بی. له‌بيرت نه‌چی كه له ته‌مه‌نی سالانی خوێندنی زانكۆدا، لاوان به ته‌فه‌روغ به‌دوای مه‌نهه‌جت ده‌كه‌ون و ئه‌وه‌ش دوا فرسه‌ته كه ميشكی لاوی پێ ئاودبدرێ. له‌دوای ئه‌وه، لاو ده‌كه‌وێته به‌ر سه‌رقالی ژيان.
زانكۆكانی كوردستان ده‌بێ ئه‌وله‌ويه‌ت بده‌نه خۆبهستنهوهيان به جيهانی زانست و به موئه‌سسه‌سه زانستيهكانی ده‌ره‌وه. ئه‌وه‌ش له‌رێگه‌ی گه‌شه پێدانی ئيمكانياتی پهيوهنديكردن و ئالوگۆری ئه‌كادیمی. ده‌وله‌مه‌ند كردنی مالپه‌ری زانكۆكان، دامه‌زراندنی به‌شی پهيوهنديهكانی ده‌ره‌وه، تهعين كردنی خه‌لكی ئينگليزی زان و لێهاتوو بۆ پهيوهنديكرده به دونيای ده‌ره‌وه. ئه‌وه يه‌كێكه له گيرو گرفته هه‌ره مه‌زنه‌كانی كوردستان. له‌زۆر لاوه خه‌لكی ده‌ره‌وه تووشی سارد‌و سڕی بوونه لهپهيوهندی كردن له‌به‌ر بێوهلامی زانكۆكانی كوردستان ، وهيان بێبهردهوامی په‌يوه‌نديه‌كان. كه‌لتووری وه‌لامدانه‌وه و په‌يوه‌ندی پرۆفێشنهلانه لای ئيمه پێويستی به جۆشدان هه‌يه.
ئه‌وانه‌و هه‌ندێ لايه‌نی گرنگی تريش كه لای هه‌موان ئاشكرايه، بۆ نموونه پێويستی زانكۆكان بۆ ده‌وله‌مه‌ند كردنی پهرتوكخانهكان، به‌شداری له پهروكخانهی ئهلهكترۆنی، سوود وه‌رگرتن له شۆرشی ئينته‌رنێت بۆ نوێكردنه‌وه‌ی مه‌نهه‌جی خوێندن و لێكۆلينه‌وه، هه‌روه‌ها تهجهيزی كۆليجهكان به تهكنهلۆجيای نوێ و هی تريش.
پ/ ئايا ئه‌و خوێندكارنهی كه باست لێوه كردن چۆن گه‌يشتنه نۆتينگهام ؟
و/ له‌كاتی گفتوگۆكانم له‌گه‌ل سه‌رۆكی زانكۆی نۆتينگهام و سه‌رۆكی به‌شی ده‌ره‌وه‌مان، بريار درا كه سالانه يارمه‌تی تايبه‌ت ته‌رخان بكرێ بۆ يارمه‌تيدانی عيراق و كوردستان. هه‌لبه‌ت له‌رۆژی پێويستی و ته‌نگانه‌دا، ئه‌و جۆره يارمهيته جيگه‌ی خۆی ده‌گرێ و زانكۆكانی كوردستان خێری لێ ده‌بينن ، به‌لام له مه‌ودای دووردا، ئومێدی زانكۆی نۆتينگهام ئه‌وه‌يه په‌يوه‌ندی دوولايهنهی سوودبه‌خش دروست ببێ و ببێته مايه‌ی قازانجی هه‌موولايه‌ك. زانكۆی نۆتينگهام له‌سالی ٢٠٠۳/٢٠٠٤ دا، نزيكه‌ی دووسه‌د هه‌زار پاوه‌ندی ته‌رخانكرد بو هه‌قی خوێندنی سالانه‌ی قوتابيانی عيراق. ته‌نيا پێنج خوێندكار له كوردستانه‌وه توانيان مه‌رجی زه‌ماله‌كان مسۆگه‌ر بكه‌ن و له كاتی پێويست بگه‌نه نۆتينگهام. به‌رامبه‌ر به يارمهتيهكانی زانكۆی نۆتينگهام، حكومه‌تی كوردستان دابين كردنی هه‌قی هاتو چۆ و مه‌عاشی قوتابيهكانی له‌سه‌ر بوو. ئه‌و ته‌جره‌به زۆر سه‌ركه‌وتوو بوو، بۆيه‌ش، له سالی دوايي ٢٠٠٤/٢٠٠٥ هه‌مان پاره ته‌رخانكرا بۆ خوێندكارانی كوردستان به‌لام به‌و ئيتيفاقهی كه زانكۆی نۆتينگهام نيوه‌ی هه‌قی خوێندنی سالانه بدات. ئه‌و جاره شه‌ش خوێندكار سووديان له‌وه وه‌رگرت و ئێستا له گه‌رمه‌ی خوێندنن له نۆتينگهام. زانكۆی نۆتينگنام ئه‌و عه‌رزه‌ی به‌رده‌وام كردوه بۆ سالی داهاتوو، وه چه‌ندين خوێندكارانی كوردستان وا خه‌ريكی تهقديمكردنن.
پ/ باشه ئايا حكومه‌تی كوردستان يارمه‌تی هه‌موو خوێندكارێك ده‌دات؟
و/ له‌سه‌ره‌تادا، كێشهكێشهكی زۆرمان تووش بوو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه حكومه‌ته‌كانی كوردستان (ئيداره‌ی سلێمانی و هه‌ولێر) كه‌لتووری زه‌ماله و ناردنه ده‌ره‌وه‌ی خوێندكارانيان لا دروست نه‌بووبوو. بۆيه‌ش، له وه‌جبه‌ی يه‌كه‌م، قوتابيه‌كان كۆرسهكانيشيان ته‌واو كردبوو هێشتا پاره‌يان بۆ ته‌رخان نه‌كرابوو. به‌وه‌ش گيروگرفتمان زۆر بوو چونكه ناكری خوێندكار له غوربه‌ت برسی بكرێ و بيری له‌لای خوێندن نه‌مێنی. بۆ وه‌جبه‌ی داهاتوو ئه‌و گير و گرفتانه ده‌بوايه نامابان، به‌لام، به داخه‌وه، گيرو گرفتی نوێ تووشی قوتابيان بوه. هه‌ندێكيان له لايه‌ن زانكۆكانيانهوه پشتگيريان لێكراوه، واته خوێندكاری زيره‌ك و لێهاتوون، به‌لام له وه‌زاره‌تی خوێندنی بالا وهيان له مه‌كته‌بی سه‌رۆكوه‌زيران (هه‌ولێر) داواكانيان ره‌فز كرابوو، و هه‌ندێكيشيان به‌دره‌نگه‌وه مه عاشيان بۆ سه‌رف كرابوو. ئيتر ئه‌و بيرۆكراسيه كوشنده‌يه بوه مايه‌ی ئيحباتی هه‌موو لايه‌ك. خۆشبه‌ختانه، هه‌ندێك له‌و قوتابيانه‌ی كه زهمالهيان نهدرابويه، له‌سه‌ر حيسابی خۆيان و خێزانيان هاتن و وا له نۆتينگهام ده‌خوێنن. هه‌لبه‌ت، مه‌سره‌فی خوێندن له توانای هه‌موو قوتابيهكدا نيه،، به‌لام خوێندكاری زيره‌ك ئه‌و فرسه‌ته لهكيسه خۆی نادات و به چرنووكيش بێت، زانست ده‌ستێنی و وه‌ك ئيستيسمارهك به‌كاری ده‌هێنی.
پ/ ئامۆژگاريت چيه له‌و باره‌يه‌وه بۆ حكومه‌تی كوردستان؟
و/ له گوته‌كانی پێشه‌وه، ئيشارهتم دا به چه‌ندين گۆرانكاری فيكری و مه‌نهه‌جی و ئيداری. لايه‌نێكی تری گرنگ، بابه‌تی په‌روه‌رده‌و راهينانی ستافی زانكۆيه. ئه‌وانه پێويستيان به نوێبوونه‌وه‌و راهێنانه‌وه زياتريشه وه‌ك له خوێندكاره تازهپێگهيشتوهكان. بۆيه پشتگرتنيان پێويسته بۆ ئه‌وه‌ی كه كه به دلنيایی و سيقهيهكی به‌رزه‌وه به‌ره‌نگاری تهحهديه نوێيه‌كان ببنه‌وه و له‌به‌رامبه‌ر نه‌وه‌ی تازه خۆيان به‌كه‌متر نه‌زانن.
هه‌تا ده‌كرێ زياتر خوێندكاران بنێرنه ده‌ره‌وه، و تۆله‌ی رابووردوو بكه‌نه‌وه. له‌سه‌رده‌می سه‌ددام، هه‌تا كوردێك دهنێردرايه ده‌ره‌وه، سه‌دان خه‌لكی خوارووی عيراق زهمالهيان پێده‌درا. ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ی كه له‌سه‌ر حيسابی زانكۆی سهلاحهددينيش زهمالهيان ده‌درايه، خه‌لكی خوارووی عيراق بوون. هه‌ر بۆيه‌ش، له دوای ڕاپهرينی ١۹۹١، له‌مه‌ودای چه‌ند هه‌فته‌يه‌كدا، ته‌واوی زانكۆ و دهزگاكانمان بهتالكران له مامۆستا و پێشره‌وی ئه‌كاديمی (به واتای تفريغ العقول). به‌لام تكام ئه‌وه‌يه كه خوێندكاری لێهاتوو بنێرنه ده‌ره‌وه (به‌بێ واسته‌كاری) و كه ناردنيشيان به‌تێر و ته‌سه‌لی پشتان بگرن، نه‌وه‌ك برسی و بێكهسيان بكه‌ن.
داوايه‌كی ترم ئه‌وه‌يه كه به‌زووترين كات ده‌وره‌ی مورهككهزی زمانی ئينگليزی بكه‌نه‌وه بۆ قوتابيانی دواناوه‌ندی و گشت پۆله‌كانی كۆليجهكانی زانكۆ. به‌بێ زمانی ئينگليزی، پرۆسه‌ی به‌ستنه‌وه‌ی زانكۆ و مامۆستاكان و قوتابيان به جيهانی پێشكه‌وتوو ئه‌ركێكی قورس ده‌بێ.
ئامۆژگاريم بۆ وه‌زاره‌تی خوێندنی بالا و لێژنه‌ی خوێندنی بالا له په‌رله‌مان ئه‌وه‌يه كه به‌زووترين كات سيسته‌می ماسته‌ر و دكتۆرا له كوردستاندا بگۆرن. سيسته‌می ئێستای كوردستان له سه‌ر بنه‌مايه‌كی دواكه‌وتووی عيراقی كۆندا دامه‌زراوه، كه ئيمرۆ كاتی به‌سه‌رچووه. له كوردستان، خوێندكارانی ماسته‌رو دكتۆرا زۆر ماندوو ده‌كرێن به خوێندنی ناپێويست و به تاقيكردنه‌وه‌ی بێ سوود. له‌جياتی ئه‌وه، پێويسته كات وفرسه‌تی لێكۆلينهوهيان زياد بكرێ و مه‌شقی زياتريان پێ بكه‌ن له بواری بيركردنه و په‌روه‌رده‌ی مێشك. ده‌بێ ده‌رچووی دكتۆرا داهينهربێ نه‌ك لاساكهرهوه. هه‌تا ده‌كرێ ده‌بێ ژماره‌ی داهينهران زێدهبكرێ. بێجگه له‌وه‌ش، سيسته‌می به‌رێوه‌بردنی ئيداری و ئه‌كاديمی و دارايی زانكۆكانی كوردستان پێويستی به پێداچوونه‌وه هه‌يه، پێويستی به داڕژتنه‌وه‌ی سه‌رله‌نوێ هه‌يه له‌سه‌ر بنه‌مايه‌كی مۆدێرن. له‌په‌رله‌مانه‌وه ده‌بێ چارته‌ر و قانونی مۆدێرنانه بنوسرێته‌وه و له وهزارهتهوهش دابين بكرێ.
پيشنيارێكی ترم ئه‌وه‌يه كه له‌مه‌ودوا هه‌موو خوێندكارێكی دكتۆرا كه له كوردستان ناونوسكراوه، بنێردرێته ده‌ره‌وه‌ی وولات بۆ ئه‌وه‌ی به‌لای كه‌مه‌وه سالێكی خوێندنه‌كه‌ی له زانكۆيهكی جيهانی به‌سه‌ر ببات. واته، خوێندكار له زانكۆيهكی كوردستان ناونوس بكرێ، سالێك له‌ده‌ره‌وه مه‌شقی پێبكرێ، له‌كۆتايي خوێندنه‌كه‌ی ئوتروحهكهی له كوردستان پێشكه‌ش بكات و له كوردستان ئيمتيحان بكرێ. به‌وه، زانكۆكانی كوردستان به‌فه‌خره‌وه، شه‌هاده‌ی كوردستانی به مسته‌وای جيهانی ده‌ده‌نه خوێندكار. خوێندكاريش به دلنياييهوه سيقهی به‌خۆ ده‌بی له‌وه‌ی كه ئاستی زانستی مه‌شقه‌كه‌ی له هی عيراق و بگره وولاتانی تری دراوسێ به‌رزتر ده‌بێ. شايانی باسيشه كه ئه‌و كاره پاره‌يه‌كی ئه‌وتۆی تێناچێ. بۆ نموونه، له ته‌جروبه‌ی خۆمه‌وه قسه‌بكه‌م، يه‌كێك له قوتابيانی كۆليجی پزيشكی دهۆك (كاك ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د بامه‌رنی) له زانكۆی دهۆك ناونوسكراوه و بۆ ماوه‌ی سالێك و سێ مانگ لهتاقيگهی من له نۆتينگهام مه‌شقی كرد و له كۆتايی پاره‌كه گه‌راوه دهۆك و ئوتروحهكهی ته‌قديم كردوه. له‌مانگی هه‌شتی ئيمساليشدا به ئاماده‌بوونی خۆم و مامۆستايانی تر، به‌رگری له ئوتروحهكهی ده‌كات (واته ئيمتيحانی كۆتايی ده‌كرێ).
بۆ مه‌سه‌له‌ی به‌ستنه‌وه‌ی زانكۆكان به‌ده‌ره‌وه‌و خۆنوێكردنه‌وه له گشت بوارێكدا، من به كارێكی باشی ده‌زانم كه حكومه‌تی كوردستان كۆنگرهيهكی ئه‌كاديمی جيهانی ببه‌ستێ، كه تايبه‌ت بێ به گه‌شه پێدانی مه‌نهه‌جی خوێندن و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی خوێندن و لێكۆلينه‌وه و په‌يوه‌نديه جيهانيه‌كان.
دوا داوام له سه‌ركرده‌ی كورد ئه‌وه‌يه كه نيزامی قبولی خاس و عبور و واسته‌كاری له سيسته‌می زانكۆت قهدهغهبكرێ، چونكه ئه‌و دياردانه وه‌ك كرمی دارن و سيسته‌م دادهرزێنن. هه‌روه‌ها سيسته‌می قبولی مهركهزيش سه‌رتاپا بگۆرێ. ئه‌وه سيسته‌مێكی كۆنه و له گه‌ل تموحاتی زانكۆكان و خوێندكاران‌دا ناگونجێ. راسته ئه‌و بابه‌ته تۆزێك ئالۆزه و په‌يوه‌ندی به گۆرانكاری بنه‌ره‌تی هه‌يه له سيسته‌می خوێندن له قوتابخانه‌ی دواناوهنديهكان و ئه‌وجا زانكۆكان.
پ/ باسی قبول خاست كرد، ئايا ئه‌وه ديارده‌يه‌كی تاكه له كوردستان؟
و/ قبولی خاس ديارده‌يه‌كی ناقانونيه كه له وولاتانی دواكه‌وتوودا و له كۆمه‌لگای بێ عورف و قانون په‌ره ده‌ستێنی. له عيراقی كۆندا به‌ده‌گمه‌ن هه‌بوو، و له ژير سه‌ددام سيفهتێكی نيمچه ره‌سمی وه‌رگرت، ئه‌گه‌رچی زۆريش وا بلاو نه‌بوو، ته‌نيا بۆ كهمايهتيهكی بچووكی قوتابيان بوو. ديارده‌كه تارادهيهكيش نهفرهی لێده‌كرا و لای قوتابيان جۆره شه‌رمێكی پێوه لكابوو. ئه‌وه‌ی كه جێگه‌ی شهرمهزاريه ئه‌وه‌يه كه‌وا له ژێر ده‌سه‌لاتی كورديدا، قبولی خاس بوه‌ته كه‌لتوورێكی دامه‌زراو به رادهيهك كه ژماره‌ی ئه‌و قوتابيانه‌ی كه به قبولی خاس وه‌رده‌گيرێن له زانكۆكانی كوردستان زۆر زياترن له‌وانه‌ی كه به قبولی مه‌ركه‌زی به هه‌قی خۆيان ده‌گه‌نه زانكۆ. بۆ نموونه، له زانكۆی كۆيه، زياتر له (٢٦٠٠) خوێندكاری قبولی خاس هه‌يه، به‌رامبه‌ر به كه‌متر له (٧٥٠) خوێندكاری قبولی مه‌ركه‌زی.
واته بۆ هه‌ر قوتابيه‌كی چاك، سێ يان چوار خوێندكاری ناموسته‌هه‌ق هه‌يه. هه‌مان نيسبهش له گشت زنكۆكانی تری كوردستان هه‌يه. بێ گومان، ئه‌وه مانای ئه‌وه نيه كه هه‌موو خوێندكارهكی قبولی خاس خوێندكاری خراپه، نه‌خێر، هه‌ندێكيان زروفيان ناهه‌موار بوه و له‌دوای گه‌يشتنيان به زانكو، خۆيان ماندوو ده‌كه‌ن و به‌زياده‌وه تۆله‌ی دواكه‌وتنی پێشوويان ده‌كه‌نه‌وه. به‌لام، شتێكی چاوه‌نوار لێكراوه كه خوێندكاری قبولی خاس ئاستی زانستی و كه‌فائه‌تی كه‌متره له‌و كه‌سه‌ی كه به‌خۆيه‌وه ماندوه. خۆ ئه‌و كه‌سه‌ی كه په‌نا ده‌باته به‌ر گه‌نده‌لی و قۆپيه و واسته‌كاری بۆ پهرينهوه لهسالێكهوه بۆ سالێكی تر، ئه‌وانه زۆربه‌يان خوێندكاری قبوولی خاسن. ده‌بێ لهبيريشمان نه‌چی كه ئێمه نابی هيچ گلهييهك له خوێندكاری قبولی خاس بكه‌ين له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه به‌و رێگه‌يه له زانكۆ وه‌رگيراون، به‌لكو گلهييمان له‌و سه‌ركرده ئه‌كاديمی و لێپرسراوانی وه‌زاره‌تی خوێندنی بالايه كه رێگه‌ی قبولی خاسيان دانه‌خستوه و نامه‌ی واسته و واسته‌كاری قه‌بول ده‌كه‌ن. گله‌يی توندتريشمان له‌و وه‌زير ودهسهلاتدار و سه‌ركرده حيزبيانهيه كه نامه‌ی واسته ده‌نووسن و ئه‌مر به‌سه‌ر سه‌رۆكی زانكۆكاندا ده‌كه‌ن و ئيحراجيان ده‌كه‌ن بۆ وه‌رگرتنی خوێندكار به‌و رێگه ناشهرعيه. له سێمينارهكهی نۆتينگهامدا، ئاماده‌بوان به‌گه‌رمی ده‌سخۆشيان له سه‌رۆكی زانكۆی كۆيه كرد بۆ نه‌هێشتنی ديارده‌ی گه‌نده‌لی و قه‌ده‌غه‌كردنی "قبولی خاس" له كۆيه، ئيمهش ئومێده‌وارين كه له زانكۆ و ده‌زگاكانی تری خوێندنی بالا هه‌مان رێگری بكرێ له‌و ديارده ناشارستانيانه.
بێ گومان، ديارده‌ي قبولی خاس و پهرينهوه (عبور) و ناجيح بوون به واسته، ههمويان كاری راسته‌وخۆيان هه‌يه له‌سه‌ر ئاستی ئه‌كاديمی زانكۆكان. زانكۆ بۆ ئه‌وه دروستكراوه كه كادير دروست بكات له بواره پيشه‌ييه جياجياكان. ئه‌وانه ده‌بنه كۆره‌گه‌ی به‌رێوه‌بردن و پێشخستنی وولات. مه‌سئوليه‌تی مێژووييان لهملدادهبێ وه‌ك سه‌ركرده‌ی پسپۆريتی له بواره هه‌مه‌چه‌شنه‌كان. جا ئه‌گه‌ر خوێندكار به وه‌سيله‌ی ناشه‌رعی زانكۆ ته‌واو بكات و دواييش مه‌سئوليه‌تی دياريكاردنی چاره‌نووسی ميلله‌تی پێبسپێردرێ، ئايا به چی ئهمانهتێكهوه ئه‌و مهسئوليهته هه‌لده‌گرێ. خوێندكاری وا هه‌يه كه سال له‌دوای سال له پۆلێكه‌وه ده‌په‌رێته‌وه بۆ پۆلێكی تر به‌بێ ئه‌وه‌ی ده‌وامێكی ئه‌وتۆ بكات و له تاقی كردنهوهكانيش به فرت و فێل ده‌رده‌چێ. پرسياری گرنگ له من و تۆ (بگره له مه‌سئوله‌كان) ئه‌وه‌يه كه ئايا كێههمان دهوێرين به دليناييهوه ژيانی خۆمان بخه‌ينه به‌ر ده‌ستی پزيشكێك كه به‌واسته وهرگيرابێ و به قۆپيه ناجيح بووبێ. يان، كێ ده‌وێری له‌و خانوه‌دا بژی كه به سه‌رپه‌رشتی ئهندازيارێكی قۆپيهچی دروست كرابێ. ئايا تۆ په‌روه‌رده‌و دوارۆژی منداڵه‌كه‌ت دهخهيه به‌ر ده‌ست ئه‌و مامۆستايهی كه‌خۆی قۆپيهچی بێ و به‌واسته ده‌رچووبێ؟
پرسيارێكی گرنگی تر ئه‌وه‌يه، ئايا زانكۆكانمان ئێستا، له‌دوای پازدهسال له ڕزگاربوونمان، بوونه‌ته كانگای زانستی پايه‌به‌رز و ئايا بوونه‌ته مه‌نبه‌عی ئاڵ‌و گۆری فيكری و فه‌لسه‌فی و رۆشنبيريی؟ ئايا ده‌وروبه‌رێكی سروشتيمان ره‌خساندوه بۆ په‌روه‌رده‌ی عه‌قل و دۆزينه‌وه‌ی كه‌فائه‌ت و نافوره‌ی داهێنان؟ كه‌ی وه‌لامی ئه‌و پرسيارانه هه‌مووی "به‌لێ" بوو، ئه‌وكاته دلنياتر ده‌بين له مسۆگه‌ركردنی دوارۆژێكی رۆناكتر. به‌لام ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بين له قه‌ره‌بالغ كردنی زانكۆكان له خوێندكاری قبولی خاس و مامۆستای خراپ و رۆتينی بێكهلك، ئه‌وا بروا ناكه‌م وه‌لامی پرسياره‌كه ببته "به‌لێ". به‌رای من وولات به مێشكی داهينهران دروست ده‌كرێ- زانكۆش مه‌لبه‌ندی په‌روه‌رده‌ی مێشكه و گه‌نده‌لی له زانكۆ ده‌بێته مايه‌ی دواكه‌وتن و مالكاولی.
پ/ ئايا پهيامت چيه بۆ لێپرسراوانی حكومه‌ت و زانكۆكانی كوردستان؟
و/ ئه‌وانه‌ی سه‌ره‌وه كه ئيشارهتم بۆ كردن، هه‌موويان پهيامن بۆ حكومه‌ت و زانكۆكانی كوردستان، چونكه ده‌سه‌لات و پێشره‌وی وولات له ده‌ستی ئه‌وانه و خه‌لكانی وه‌ك من و تۆ ته‌نيا رۆلی ئامۆژگاری و پشتگيری ده‌توانن ببينن. په‌يامی ترم بۆ حكومه‌ت ئه‌وه‌يه كه ده‌بێ شۆرشی ئازادی ئه‌كاديمی به‌رپا بكات له كوردستان. حكومه‌ت ده‌بێ ئه‌وله‌ويه‌ت بداته زانكۆكان و سه‌ربه‌خۆيي ئه‌كاديمی و ئيداريان بۆ زامين بكات. يه‌كێك له ده‌رده كوشنده‌كانی سيسته‌می وولاتی ئێمه ئه‌وه‌يه كه جيهازی حيزب و ده‌وله‌ت (له هه‌موو موستهوايهكهوه) تێكههلكێشراون و حيزب هه‌رده‌م رێگر بووه له پێشكه‌وتنی زانكۆكان. ئه‌وه‌ش نهخۆشيهكی شهرقئهوسهتيه و له رژێمی به‌عسه‌وه بۆمان ماوه‌ته‌وه. سه‌ير ده‌كه‌ی يه‌كێتی و پارتی، به‌زه‌ق و ئاشكرا، ده‌زگا و باره‌گای حيزبيان له ناو زانكۆكاندا ههيهو هه‌ريه‌كه‌يان راگرێكی كۆليجێكی كردۆته مه‌سئولی حيزبی (ناوچه‌ی) زانكۆ. ئه‌و مهسئولهش وه‌نه‌بێ به نهێنيانه كاری حيزبی خۆی بكات دوور له كاری ئه‌كاديمی و ئيداری، به‌لكو ئه‌وكه‌سه زۆربهتواناتره له زۆربه‌ی لێپرسراوه‌كانی تری زانكۆ‌و و ده‌ست له هه‌موو كاروبارێك وه‌رده‌دات و تهدهخخول ده‌كات له دامه‌زراندن و فه‌سل كردنی فه‌رمانبه‌رو قوتابيانيش. راسته ئه‌و ديارده‌يه جاران له رادهبهدهربوو. له سه‌رده‌می ئێستادا، به‌به‌راووردی له‌گه‌ل سالانی نه‌وه‌ده‌كان (به‌تايبه‌تی له‌سه‌رده‌می براكوژی)، رۆلی مه‌سئولی حيزبی كه‌متر بووه، به‌لام پێويسته هه‌ر نه‌مينێ. هه‌ر حيزبهی با له ده‌ره‌وه‌ی زانكۆ حيزبايه‌تی بكات. هه‌ر مامۆستايه‌ك يان قوتابيه‌ك ئازاده له حيزبايه‌تی كردن، به‌لام تهنزيمكردنيان پێويسته له ده‌ره‌وه‌ی زانكۆ بێ و له رێگه‌ی ناوچه‌و مه‌لبه‌ندی گهڕهكهكانيانهوه، نه‌ك له رێگه‌ی سيسته‌می زانكۆدا.